لە ( ٣٠ ) هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ،بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی مەکتەبی سیاسی ناوبراو کردوە ، ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە :
به‌رێزان / ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی 30 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك كه‌سی تێكۆشه‌رونیشتیمانپه‌روه‌ر دامه‌زرا، به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان به‌گه‌رمی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و ته‌واوی ئه‌ندامانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ده‌كه‌ین . به‌رێزان/ له هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا جه‌ختمان له‌سه‌ر یه‌ك ریزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی هێزو لایه‌نه كوردستانییه‌كان كردۆته‌وه به‌ڵام له ئێستادا له هه‌ر كاتێك پێویستیمان به زیاتری یه‌ك ریزی و یه‌ك گوتاری هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان‌مان رووبه‌رووی مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره بۆته‌وه‌و له‌شه‌رێكی گراندایه به جۆرێك ئه‌وه‌تا ئه‌نفالێكی دیكه دووبار ده‌بێته‌وه و قركردنێكی دیكه هه‌وڵی بۆ ده‌درێت .دوژمنانمان هه‌میشه له پیلانی ئه‌وه‌دان كه گه‌له‌كه‌مان دووچاری شكست و ماڵوێرانی بكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشی و سه‌ربه‌رزی گه‌له‌كه‌مانه هه‌موو كات كوردستانیان ئاماده‌ن له پێناو وڵاته‌كه‌یاندا رووبه‌رووی هه‌ر دو‌ژمنێك ببنه‌وه كه ببێته هۆی ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر بسته خاكێكی وڵاته‌كه‌مان .به‌رێزان له‌م یاده‌دا ئه‌مه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه كورتترین و ئاسانترین رێگا بۆ گه‌یشتن به رزگاری هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌وڵی هاوبه‌ش و خه‌باتی یه‌كگرتوویی نێوانمانه جارێكی دیكه پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراسته ده‌كه‌ین و جه‌خت له په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌كه‌ی نێوان حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه هه‌رشاد بن .
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
12\12\2015