به‌بۆنه‌ی حه‌ڤده‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رادیۆی ئاشتی جوانترین پیرۆزبایی ئلراسته‌ی ته‌واوی بیسه‌ران و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین و به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوونی كاره‌كانمان له پێناو خزمه‌تی زیاتر به بیسه‌ره به‌رێزه‌كانمان ده‌ده‌ین
رادیۆی ئاشتی له یه‌كه‌م رۆژی كاركردنیدا هه‌وڵه‌كانی خسته گه‌ر له پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ، به‌شێوه‌یه‌ك ببێته‌هۆكارێك بۆ سه‌ر له‌نوێ بیناكردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورد به پێشكه‌وتن و زانیاری و بوژانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و خۆشه‌ویستی خاك و وڵات , هه‌ر لێره‌وه به‌مه‌به‌ستی یادكرنه‌وه‌ی ساڵیادی رادیۆ رایده‌گه‌یه‌نین به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ شاهێدی بینی قوربانیه‌كی زۆرین له‌پارێزگاری كردن له‌خاك و وڵاتمان كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شه‌هیدی زۆرمانداوه، له‌م روانگه‌یه‌وه وه‌ك رێزگرتنێك له‌خوێنی پیرۆزی شه‌هیدان و ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان بۆیه ئێمه ئه‌مساڵیاده‌مان به‌بێده‌نگی ده‌گوزه‌رێنین وه‌ك رێزگرتنێك له‌گیانی پیرۆزی شه‌هیدانمان،
ده‌خوازین ساڵی نوێ ساڵێك بێت بۆ گۆڕانكارییه‌كی مێژوویی له نه‌خشه‌ی جوگرافی و نه‌ته‌وه‌ی كوردستانی خۆشه‌ویست و ساڵی سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌خۆی بێت بۆ گه‌له‌كه‌مان،
هه‌روه‌ها لێره‌وه به راشكاوی رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م دۆخه‌ی هاتۆته پێش به تایبه‌تی باری سیاسی و قه‌یرانی دارایی بۆته هۆی سستبوونی زۆربه‌ی كایه‌كانی ژیان له وڵاته‌كه‌مان كه ئێمه‌ش وه‌كوو رادیۆی ئاشتی ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانمان هه‌بووه , به‌ڵام له پێناو نه‌وه‌ستانی كاروانی ئه‌زموونی كاری راگه‌یاندنمان له پێناو هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست تا خاڵی كۆتایی له‌گه‌ڵتان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تكردنتان .
جارێكی دیكه به گه‌رمی حه‌ڤده‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رادیۆی ئاشتی له بیسه‌ران و هه‌وادارانی رادیۆكه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رادیۆی ئاشتی
هه‌ولێر 1/12/2015