لاپەڕەی سەرەکی بیروڕا سێکس و موزایەدەی پەرلەمانتاران

سێکس و موزایەدەی پەرلەمانتاران

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان

kami-kamalكامی كه‌مال:
میدیاکانی کوردستان : ‌گەنجێک دەست درێژی سێکسی دەکاتە سەرمنداڵێکی 5 ساڵان !!. ئەمە باشترین زەنگی مەترسییە بۆ یاسادانەر و دەسەڵاتی کوردستان.

ئەم تاوانە لە تاوانەکانی داعش کەمتر نییە کە منداڵ سەردەبڕن، تەنیا قسەکردن و جنێودانیش رێگا چارەسەر نین بۆ نەهێشتنی ئەم تاوانانە، سێکس غەریزەیەکە کۆنتروڵکردنی  ئیرادەیەکی زۆری دەوێت، بۆنی ویژدان و مرۆڤایەتییەکی تۆکمەی دەوێ کە بۆنی زور ئەستەمە، زۆرینەی کومەڵگایەکان نەیانتوانیوە ئەم غەریزەیە زیندانی بکەن ئەگەرچی هەوڵێکی زۆر دراوە بەچاو سورکردنەوە و کوشتن و سزادانی توند رێگیری لەم تاوانانە بکرێت، بەڵام لەو وڵاتانەی کە گەورەترین قوفلیان لەم غەریزەیە داوە،

 زۆرترین سێکسی ناشەرعی و تاوانی سێکسی تێدا ئەنجام دەدرێت، گەنجێک کە لە 12 ساڵانەکەیدا ئەم غەریزەیە لێی هەڵدەدات ئەستەمە بیست ساڵ بتوانێت خۆی راگڕیت و مومارەسەی سێکسی نەبێت، ئەگەریش خۆی کۆنترۆڵ بکات ئەوا زۆڵمێکی زۆر لە دەروونی خۆی دەکات، ئەگەرچی لەناو کومەڵگاکانی دواکەوتوودا قسەکردنیش لەسەری بڤەیە، بەڵام پێویستە ئەم راستییە بدرکێنین و لەو مێشکانە نەترسین کە قفڵن و نایانەوێت کلیلەکەی بدۆزنەوە، قفڵکردنی غەریزەی سێکسی چی لێدەکەوێتەوە:
 
1 – دەستدرێژی سێکسی بەزۆری ( اغتصاب) وەکو ئەوەی لە هەولێر روویدا جا لەگەڵ منداڵ !

2 – سێکس بەقاچاغی کە ئەگەری سەرەکی بڵاوبۆنی ڤایروسە، چونکە دەزگا تەندروستییەکان چاودێری ناکەن.

3 – بەرەڵایی و زیادەڕوویی گەنجان بەکچ و ژنەکان کە هەستی خەڵک تێدا بڕیندار دەکەن.

4 – خەرجییەکی لەڕادەبەدەر، چونکە زۆرینەی هەرە زۆری گەنجەکان کە سەفەری دەرەوەی وڵات دەکان ئامانجیان پڕکردنی بۆشایی سێکسییە.

5 – کاریگەریی گەورە لەسەر زانست و پێشکەوتن هەیە، چونکە ئەم غەریزەیە هەمیشە مێشک مەشغول دەکات، کاتێک دەجۆڵێت ئەستەمە مێشک وانەیەک بەباشی وەرگرێت.

پێویستە ئەو وڵاتانەی کە تێدا ئازادی خوشەویستی نییە لەنێوان کوڕ و کچدا و دەرچوونی کچ لەگەڵ کوڕ تاوانە، رێگیری لە بۆنی مەلها نەکەن، وڵاتانی رۆژئاوا دەکرێت مەلها و لەشفروشی قەدەغە بکەن، چونکە کوڕ وکچەکانیان لەڕووی سێکسەوە کێشەیان نییە لەگەڵ خێزانەکانیان و بەگشتی سێکس کێشەیەک نییە کاریگەریی نێگەتیڤی هەبێت،

بۆیە پێویستە حکومەت و پەرلەمان میکانزمێکی گۆنجاویان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بەشێوەیەک کە کەمترین قوربانیمان هەبێت، چونکە ئەم کێشەیە گەورەترین کێشەکانی کۆمەڵگایە کەچی لەلای پەرلەمان و حکومەت هیچ گرنگیەک پێ نادرێت، پێویستە بۆ موزایداتی سیاسی و خۆشیرین کردن بۆ عەقڵیەتێکی دواکەوتوو پەرلەمانتارەکان کە سوێندی یاساییان خواردووە فێڵ لە وڵاتیان نەکەن، حزبەکان بۆ کۆکردنی جەماوەر نابێت لە راستی خۆیان بدزنەوە کە دوا رۆژی خەڵکی وڵات پێوە بەستراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە