دوای ئەوەی سوپای توركیا فڕۆكەیەكی جەنگی روسیای خستە خوارەوە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەكەی پێداچوونەوە بە هەموو پەیوەندییەكانیدا دەكاتەوە لەگەڵ ئەنقەرە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: “مۆسكۆ لێناگەڕێت رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی لەلایەن توركیاوە بەبێ وەڵام تێپەڕببێت”، ئەوەشی رەتكردەوە وڵاتەكەی جەنگی لە دژی توركیا بەرپا بكات.
لاڤرۆڤ هەمان قسەی فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیای دووبارە كردەوە و وتی: “خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەمان دوای بۆردومانی بازرگانی ناشەرعی رێكخراوی داعش بوو بە نەوتەوە”.
ئاماژەی بە كۆبوونەوەكەی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)ش كرد كە تێیدا هیچ پرسەنامە و لێبوردنێكی تێیدا پێشكەش نەكرا بەرانبەر بە خستنەخوارەوەی فڕۆكە روسییەكە و ئەو كۆبوونەوەیەشی بۆ پەردەپۆشكردنی هەڵسوكەوتەكانی توركیا لە كایەی ئاسمانی سوریادا، لەقەڵەمدا.
وەزیری دەرەوەی روسیا لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی: “لە دوای خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان، وڵاتەكەی چاو بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیادا دەخشێنێتەوە”، ئەوەشی رەتكردەوە جەنگ لە دژی توركیا بەرپا بكەن یان هەڵوێستییان بەرانبەر بە گەلی توركیا بگۆڕێت.
لاڤرۆڤ، هیوای خواست خستنەخوارەوەی فڕۆكە جەنگییەكەی روسیا نەكرێتە بیانوو بۆ سەپاندنی ناوچەی دژ فڕین لە دژی روسیا، هەڵوێستی سیاسەتوانانی توركیشی بەرانبەر بە تەنگژەكانی سوریا بە ناسەركەوتوو، وەسفكرد.
لەلایەکیتر مێدیا جیهانیەکان بڵاویان کردەوە سوپای روسیا سه‌رقاڵی دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیه له نزیك شاری لازقیه‌ی سوریا، كه‌شوێنی نیشته‌جێبوونی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه.
رۆب مانكس سه‌رنوسه‌ری بڵاوكراوه‌ی (I.H.S) جینز ئه‌نتلجنس رڤیو كه تایبه‌ته به‌پێشكه‌شكردنی زانیاری سه‌ربازی، له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند:” به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له‌مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه، له‌ئێستادا سوپای روسیا له‌دوو ناوچه كه‌یه‌كێكیان حه‌وت كیلۆمه‌تر له‌باكوری لازقیه و ئه‌وی تریان سێ كیلۆمه‌تر له‌خۆرئاوایه‌وه دووره سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی دوو دامه‌زراوه‌یه كه‌پێشتر یه‌كێكیان جبه‌خانه‌بووه‌و ئه‌وی تریشیان بنكه‌ی سه‌ربازی.
به‌وته‌ی چاودێرانی سیاسیش ئامانج له‌و كاره‌ی مۆسكۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه‌یه بۆ جێگیركردنی سه‌ربازانی ڕوسیا تیایاندا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریه نوێیه له‌كاتێكدا دێت كه پێشتر به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو، له‌ئێستادا سوپای روسیا 28 فرۆكه‌ی جه‌نگی و چاودێری له‌شاری لازقیه جێگیركردوه‌و خۆشی ئاماده‌ده‌كات بۆ هێنانی زیاتری كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی مۆسكۆ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌له‌سوریا ده‌یانگرێته به‌ر، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی نێوان (مۆسكۆ و دیمه‌شق)ن و بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه دوژمنكارانه‌یه كه‌به‌سه‌ر سوریادا سه‌پێنراوه.