هه‌ردو ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم په‌یامێكی 13 خاڵی ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن، له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا واته له نه‌ورۆز تایه مه‌سوتێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر پیسكه‌ری ژینگه‌یه، ته‌نیا له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌نددار له پارێزگا‌و ئیداره‌كان مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز داده‌گیرسێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه بڵاویانكرده‌وه، له دیوانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه، كۆبونه‌ویه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه ئه‌نجامدرا سه‌باره‌ت به هۆشیاریی ژینگه‌یی و گه‌شتیاری له وه‌رزی گه‌شتوسه‌یراندا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌ردو ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار په‌یامێكی 13 خاڵیان ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان كرد:
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار بۆ هاوڵاتیان:
یه‌كه‌م:
پاراستنی سه‌یرانگاكان و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به پاكوخاوێنی و پیس نه‌كردنیان.
دوه‌م:
له دوای ئاگركردنه‌وه و تێپه‌ڕاندنی رۆژێكی خۆش له سه‌یرانگاكان و له ناو دارستانه‌كان ، ئاگره‌كه به ته‌واوی بكوژێننه‌وه و دڵنیابن له‌وه‌ی كه هیچ پاشماوه‌یه‌كی ئاگر نه‌ماوه.
سێیه‌م:
پاراستنی دارستانه‌كان و نه‌شكاندنی دار‌و دره‌خته‌كان و به‌كارنه‌هێنانیان وه‌ك سوته‌مه‌نی.
چواره‌م:
فڕێنه‌دانی پاشماوه‌كان له سه‌یرانگاكان و كۆكردنه‌وه و هێنانه‌وه‌ی پاشماوه‌كان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی ته‌رخان كراون بۆ فڕێدانی پاشماوه‌كان یان هێنانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ خۆتان بۆ حاویه‌ی زبڵ و خاشاكی به‌رده‌می ماڵه‌كانتان.
پێنجه‌م:
دروستكردن و ئاماده‌كردنی خواردن به‌و بڕه‌ی كه ده‌خورێت و به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته پاشماوه و سه‌یرانگاكان پیس نه‌كات، له كاتی هه‌بونی خواردنی زیاده له شوێنێك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كان بیخۆن.
شه‌شه‌م:
پیس نه‌كردنی روبار و چه‌مه‌كان به فڕێدانی پاشماوه‌كان بۆ ناویان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی پیس بونی ئاو و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زینده‌وه‌رانی ناو ئاوه‌كه دروست نه‌كات.
حه‌وته‌م:
گوێڕایه‌ڵی بۆ پۆلیسی پاراستنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و سه‌یرانگاكان .
هه‌شته‌م:
له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا واته له نه‌ورۆز تایه مه‌سوتێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر پیسكه‌ری ژینگه‌یه، ته‌نیا له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌نددار له پارێزگا‌و ئیداره‌كان مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز داده‌گیرسێت.
نۆیه‌م:
كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان راسپێردراون كه ژینگه‌ی سه‌یرانگاو شوێنه گه‌شتیاریه‌كان به پاك و خاوێنی بپارێزن.
ده‌یه‌م:
داوا له گه‌شتیاران و سه‌یرانكاران ده‌كه‌ین كه هاوكاری تیمه‌كانی گه‌شتوگوزار و ژینگه بن كه رێنوێنی و رێپیشانده‌ریانن بۆ سه‌یران و گه‌شته‌كان.
یازده‌هه‌م:
دوركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسی هه‌بونی مینی لێ ده‌كرێت و ده‌ستكاری نه‌كردنی بۆ سه‌لامه‌تی هه‌موان.
دوازده‌هه‌م:
راونه‌كردن و ئازارنه‌دانی ئه‌و گیانله‌به‌ره كێویانه‌ی كه له نزیك شوێنه گشتیاریه‌كان و سه‌یرانگاكان هه‌ن.
سێزده‌هه‌م:
خۆ دورگرتن له دروستكردنی قه‌ره‌بالغی ئۆتۆمبێل له رێگاكان و په‌كخستنی رێڕه‌وی رۆیشتن و به‌كارنه‌هێنانی ئامێری ئاگاداركردنه‌وه( هۆڕن لێدان) بۆ ئه‌وه‌ی ژاوه‌ژاو دروست نه‌بێت.