ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٣/١١/٥)شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پێکهاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر سکرتێری گشتی و هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و مام ئازاد و سالار محمد ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکان، بەمەبەستی 47 ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەیان سەردانی حزبی بەیت نەهرێنیان لەشاری هەولێر کرد و لەلایەن کاک ڕۆمیۆ هەکاری و ئەندامانی سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازیکران .
وێرایی پیرۆزبایی ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەیان، جەخت لەسەر پەیوەندی نیوان هەردوولاکرایەوە .