
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی (ئاڕ تی ئالی فه‌ره‌نسی)، مانوێل ڤالس سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند: به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتوون، پیلانی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی پاریس، له سوریاوه و له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی داعشه‌وه داڕێژراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا وتیشی: پێشوه‌خت ئاگاداری ئه‌وه بوون كه ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به نیازی ئه‌نجامدانی هێرشه له شاری پاریس و هۆشداریی ئه‌وه‌شی دا كه له ئێستاشدا داعش له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرشی فراواندایه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن: له دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی شه‌وی هه‌ینییه‌وه، له ئێستادا دۆخی ژیانی دانیشتوانی پاریس گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتوه‌و كه‌شێكی پڕ له ترس و تۆقین له پایته‌ختی فه‌ره‌نسا زاڵ بوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، شه‌وی ڕابردوو له كاتی دانانی تاجه گوڵینه له شوێنی ڕووداوه تیرۆریستییه‌كان و هه‌ڵكردنی مۆم له یادی قوربانییانی ڕووداوه تیرۆریستییه‌كه‌دا، سه‌دان كه‌س به گومانی ئه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌قه‌یان بیستوه، تووشی شڵه‌ژان بوون و ڕایان‌كرد.
13ی تشرینی دوه‌می 2015 ، ئه‌و ڕۆژه خوێناوییه‌ی له‌مێژووی پاریس و فه‌ره‌نسیه‌كان ته‌نانه‌ت ته‌واوی ئه‌وروپاش به پیتی گه‌وره ده‌نوسرێته‌وه، به‌شێك له‌چاودێرانیش پێیان وایه، به‌و هێرشه تیرۆرستییه، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش شه‌ڕی دژی كیشوه‌ره ئارامه‌كه‌ی گۆی زه‌وی به‌رپا كرد.
زنجیره هێرشه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌كه، ته‌واوی تۆڕه هه‌واڵگرییه‌كانی تێپه‌ڕاند و پلانه‌كه‌ی خۆی ئه‌نجامدا‌و پێده‌چێت ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ڕوداوه به‌ئاسانی تێپه‌ڕ نه‌بن و تاچه‌ند ساڵێكی تر كاریگه‌ری له‌ناوخۆی فه‌ره‌نساو ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌بێت، به‌پێی شیكاری چاودێرانیش: زیادمه‌ندی یه‌كه‌م له‌روداوه‌كانی 13 ی ئه‌م مانگه، فرانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی ئێستا ده‌بێت كه ڕه‌خنه‌گرانی پێیان وایه: سه‌رباری ئیمكانیه‌تێكی زۆر، به‌ڵام نه‌یتوانی ئاسایش بۆ هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی دابین بكات، ئه‌وه‌ش واده‌كات، پارتی به‌ره‌ی نشتیمانی ڕاستره‌و كه نه‌یاری هۆلانده، پێگه‌ی له ئاینده‌ی سیاسی فه‌ره‌نسا به‌هێز ببێت.
چاودێران پێیانوایه: پی َناچێت بۆ له‌مه‌ودوا په‌نابه‌ران وه‌ك جاران میوانێكی روح سوك‌و رێزلێگیراوبن، ئه‌و ترسه وای كرد، توماس دی میزییر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆشداریی بدات له‌تێكه‌ڵكردنی پرسی په‌نابه‌ران و هێرشه‌كانی سه‌ر پاریس، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای ڕوداوه‌كانی پاریس، گفتوگۆی سه‌ر چاره‌نووسی په‌نابه‌ران به‌چڕی ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
هه‌ندێك له‌چاودێرانی ناوخۆی فه‌ره‌نسا، باسی بوونی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆرستی داعش له سوریا و هێرشه‌كانی پاریس ده‌كه‌ن، پێشتریش فرانسۆ هۆلاند بریاریدا، یه‌كێك له‌كه‌شتیگه‌لییه جه‌نگیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی داعش ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی بكات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پاریس ده‌یه‌وێت به داعش بڵێت: ئه‌و هێرشانه، نه‌ك هه‌ر ساردیان ناكاته‌وه، به‌ڵكو سورتریان ده‌كات له روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و له‌وباره‌یه‌وه مانویل فالس سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر داعش به‌رده‌وام ده‌بێت‌و مه‌به‌ستیشیان له‌ناوبردنیه‌تی له سوریا و عێراق و ئه‌وروپا.
له مانگی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوه‌وه، هێرشه‌كانی پاریس بۆ سه‌ر ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سوریا، ده‌ستی پێكردوه به‌ئامانجی له‌ناوبردنی تیرۆریستان، فالس كه بۆ كه‌ناڵی تی ئێف 1 ی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی قسه‌ی كرد رایگه‌یاند: ڕه‌گه‌زنامه له ته‌واوی ئه‌وكه‌سانه‌ش ده‌سه‌ننه‌وه كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ڕوحی فه‌ره‌نسا یه‌ك ناگرنه‌وه.
لای خۆیه‌وه فرانسۆ مولان داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: 129 كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ینی خوێناوییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌وه‌و 352 كه‌سیش برینداربوون، وتیشی: ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان 3 گروپ بوون و 6 له ئه‌نجامده‌ران خۆیان ته‌قاندۆته‌وه، مولان ئه‌وه‌شی خسته‌روو: كه‌سێكیان له‌سنوره‌كانی به‌لجیكا ده‌ستگیر كردوه كه گومان ده‌كرێت یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله به‌كارهاتوه‌كانی روداوه‌كه‌ی به‌كرێ گرتبێت.
داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا ناسنامه‌ی یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه هاوڵاتیه‌كی فه‌ره‌نسی به ره‌گه‌ز جه‌زائیریه به‌ناوی عومه‌ر ئیسماعیل موسته‌فا له‌دایك بووی 1985 كه پێشتریش ناوبراو 8 جار پێشێلی یاسای كردوه دوای ئه‌وه‌ش پۆلیس باوك‌و برای ئه‌و هێرش به‌ره‌یان ده‌ستگیر كرد.
لای خۆشیه‌وه، كوین جینز وه‌زیری دادی به‌لجیكا ڕایگه‌یاند: له برۆكسلی پایته‌خت، ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندییان به ته‌قینه‌وه‌كانی پاریسه‌وه هه‌بێت.