بەئامادەبوونی هاوڕێ مام خدر، سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و بەرپرسی ئۆرگانە جیاوازەکان و ناوەندەکانی هەولێر و سۆران و سلێمانی، رۆژی شەممە(١٢\١٠\٢٠٢٤) کۆبوونەوەی فراوانی کادیران بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کە بریارە ٢٠\١٠\٢٠١٤ بەڕێوەبچێت، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پشتیوانی لیستی ( هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ژمارە ( ١٣٣ ) دەکا و پێویستە ئەندامان و کادیران دەنگ بە کاندیدانی ئەو لیستە تێکۆشەرە بدەن کە پڕیەتی لە کەسی چەپ و شۆرشگێر و خاوەن کەسایەتی چاکەخواز و دەتوانن ئومێدێک بۆ ئەو کۆمەڵگایە بگێڕنەوە .