پرسەنامەیەک لە هاوڕێ مام خدرەوە
بەڕێز / حزبی شیوعی کوردستان
بەڕێز / خانەوادەی تێکۆشەری کۆچکردوو هاوڕێ سەباح ماستاوە
بەناوی خۆم و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە بە ئەسەفێکی زۆرەوە هاوخەمی ڕادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی هاوڕێمان ( سەباح ماستاوە ) خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و بەهیواین ئەوە دواناخۆشی هەموو لایەکمان بێت .
هاوڕێ سەباح پێشمەرگە و خەباتگێڕی دێرینی حزبی شیوعی و بزاوتی چەپ لە کوردستان وعێراق ، خەبات و تێکۆشانەکانی مایەی ڕێز و سەربەرزین و هەرگیز ئازار و مەینەتی زیندان چۆکی پێدا نەدا و بۆ ساتێکیش سازشی لەسەر بیر و باوەڕی پۆڵاینی نەکرد هەربۆیەش لاپەڕەکانی مێژووی ژیانی بەسەربەرزی نوسیەوە و بۆ ئێمەش جێگای شانازییە و بۆهەمیشە رێز لەخۆی و بیروباوەرەکەی دەگرین .
دیسانەوە ڕۆحی هاوڕێ سەباح ماستاوە شاد و ئارام و سەبوری و دڵنەوایی بۆهاوڕێ و هاوسەنگەرانی و خانەوادە بەریزەکەی
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
١٥-١٠-٢٠٢٢