ئۆردو‌غان كه خه‌ون به دروستكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ته‌وه ده‌بینێت، ده‌یه‌وێت شكستی گه‌وره‌ی كۆنه خه‌لافه‌ت و له‌ده‌ستدانی هه‌موو وڵاته‌كان، به زاڵبوون به‌سه‌ر كورد ڕاستبكاته‌وه و به‌بیرێكی ئه‌تاتوركییه‌وه خه‌لافه‌ت زیندوو بكاته‌وه، مه‌به‌ستم له بیری ئه‌تاتوركی لایه‌نه شۆڤینیه‌كه‌یه‌تی، ئه‌مه بۆیه به زوڵمه‌كانی له‌سه‌ر كورد له باكور دڵی ئاو ناخوات و ڕۆژئاواش بۆردومان ده‌كات، ئه‌مه بۆیه به داگیركردنی ئامه‌د ناوه‌ستێت و ده‌ست بۆ كه‌ركووك ده‌بات، ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر لوتكه چیای قه‌ندیله‌وه له درێژ بوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ڕابمێنێت، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌موو چیاكان بكات به بیابان، هه‌روه‌ها ده‌بێت نه‌ك گه‌وره‌كان، ته‌نانه‌ت مناڵه كوردێكیش له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌رزه نه‌مێنێت بزانێت بێژێ ئه‌ز كوردم !
هاواری تور‌كان دووره!!
له مێژووی گه‌لی كورد له باشوور، دوو گرانی هه‌بووه، كه بۆته هۆی مردن و له ناوچوونی هه‌زاران كه‌س ، یه‌كیان به‌هۆی وشكه ساڵیه‌وه بووه و ئه‌وی تریان به‌هۆی په‌لاماری توركه‌كانه‌وه بووه، كه تاڵانی ئازوقه و خواردنیان كردووه و ئه‌وه‌شی كه پێیان نه‌بردراوه سوتاندویانه. باوكم رۆحی شاد بێت ده‌یگێرایه‌وه كه به‌و هۆیه‌وه سه‌رده‌مانێك سترانه‌كی كوردی هه‌بووه باسی له دڕنده‌یی تورك كردوه و وتویه‌تی ” هاواری تور‌كان دووره”.
پێموایه به‌شێكی زۆر له توركه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان تا ئێستاش نه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و بیر و ڕه‌وشته هۆڤیانه‌ی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و ناتوانن له‌و توركپه‌رستییه ده‌رباز ببن، ئه‌وان له سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌كه‌یاندا چه‌ندین ده‌وڵه‌تیان داگیر كردبوو و به‌ناوی ئیسلامه‌تیه‌وه له‌لایه‌ك خه‌ریكی زاڵكردنی نه‌ته‌وه‌ی توركبوون به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تر‌و له لایه‌كی تر به‌تاڵان بردنی كه‌لوپه‌ل شوێنه‌واریی و مێژوویه‌كانی وڵاتان بوون. سێ بورجه‌كه‌ی به‌رده‌م مزگه‌وتی فاتح له ئیسته‌مبۆڵ كه مێژووی یه‌كێكیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كانی میسر، هه‌روه‌ها مه‌تحه‌فی تۆقاپی كه تێیدا كه‌لوپه‌لی پێغه‌مبه‌ری تێدایه، به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ دزی و تاڵانی ئه‌وان.
ئه‌مه بۆیه له وڵاتێكی وه‌كو هه‌نگاریا و به تایبه‌ت له شاری پێچ، دوای زیاتر له دووسه‌د ساڵ حوكمڕانی كه‌چی ئێستا كه‌متر له 1% بوونه‌ته موسڵمان، دوو مزگه‌وتی لێیه و یه‌كیان هاوكات له‌گه‌ڵ مانگه‌كه، خاچێكیان لێ چه‌قاندووه، له مزگه‌وته‌كه‌ی تریش كه به حه‌سه‌ن پاشا به‌ناوبانگه، هه‌ر غه‌ریبێك بچێته ژووره‌وه، یه‌كسه‌ر نوسراوێكی دوو ئه‌یفۆڕی پێده‌ده‌ن له باره‌ی مێژووی مزگه‌وته‌كه‌وه، كه‌چی له ناواخنی نوسینه‌كه، عوسمانییه‌كان به داگیركا‌ر ناوده‌بات!