لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ژمارەی ئاوارەكانی عێراق گەیشتۆتە 3.2 ملیۆن

ژمارەی ئاوارەكانی عێراق گەیشتۆتە 3.2 ملیۆن

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

aware camp behrkaرێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی ئاشكرای دەكات “ژمارەی ئەو ئاوارانەی كە لەسەرەتای ساڵی 2014 بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەكانەوە شوێنی خۆیان بەجێهێشتوە گەشتۆتە 3.2 ملیۆن كەس”.

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی رۆژی (شەمە 17ی ئۆكتۆبەر) لەبەیانامەییەكیدا  رایگەیاند “ژمارەی ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەی كە لەسەرەتای ساڵی 2014ئاوارە بون  رو لەزیادبونەو لەئێستا ئەو ژمارەیە گەیشتۆتە 3.2ملیۆن كەس  كە نۆێنەرایەتی 500 هەزار خێزان دەكەن”.

لەبەیاننامەكەی ئەو رێكخراوەدا ئەوەش هاتوە “زۆربەی ئاوەرەكان خەڵكی پارێزگاكانی موسڵ و ئەنبار و سەڵاحەدینن”.

لەكۆتایی بەیاننامەكەی ئەو رێكخراوەدا باس لەژمارەی ئاوارەكان دەكات لەهەرێمی كوردستان و رایدەگەیەنێت “پارێزگای دهۆك 18% ئاوارەكانی عێراقی لەخۆگرتووە وپارێزگای هەولێر9% و پارێزگاری سلێمانی 5% ی ئاوارەكانی لەخۆگرتووە”.

ئەو رێكخراوە ئاماژەش بەوە دەكات كە ئاوارەكانی عیراق پێویستیەكی زۆریان بە هاوكاری و كۆمەكیە نێودەوڵەتیەكانە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە