لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ 318 رێکخراوی کوردستان: دژی به‌کارهێنانی توندوتیژین

318 رێکخراوی کوردستان: دژی به‌کارهێنانی توندوتیژین

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

318saidsadq رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و چالاکوان و رۆژنامەنوس و رۆشنبیری لە هەر چوار پارێگاکای هەرێمی کوردستان و هەر ئیدارەی راپەرین و گەرمیان به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن که‌ دژی به‌کارهێنانی توندوتیژن.

 ئه‌و رێکخراوه‌و چالاکوانانه‌، له‌به‌یاننامه‌که‌یاندا ده‌ڵێن “خۆپیشاندان و مانگرتن و نارەزایی مەدەنی مافی ئاسایی و یاسایی خەڵکی کوردستانە ، تاکە رێگایە بۆ داواکردنی مافەکانیان ، نابێت و ناکریت ئەم مافە بە بیانوو و پاساوی جیاجیا زەوتبکرێت”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن “سەرەتای نارەزاییەکان دروست بونی ئەم گرژییانە دەگەرێنینەوە بۆ هۆکارەکانی بێ باکی و بی پلانی و ململانێی سیاسی و یاری کردن بە قوت و ژیانی خەڵکی کوردستان و خراپ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی گشتی و پێشێلکردنی یاسا و نادادپەوەری و گەندەڵی لەسەرجەم چومگەکانی هەرێمی کوردستان”.

له‌به‌یاننامه‌که‌دا چه‌ند داواکارییه‌ک ده‌خه‌نه‌ڕو:

1- ئیدانەی تەقەکردن لە هاولاتیانی خۆپیشاندەر دەکەین ، داواکارین بە زووترین کات تەقەکەران بدرێن بە دادگا بە پێی یاسای تیرۆر سزا بدرێن 
2-
پشتیوانی سەرجەم خۆپیساندان و چالاکییە مەدەنییەکان دەکەین و دژی بەکارهێنانی توند وتیژین 
3-
داواکارین هاوڵاتیانی بە شەرەفی هەرێمی کوردستان بە رێگای مەدەنیانە و لەهەر توندو تیژییەک داواکاری مافەکانیان بگەیەنن و رێگە نەدەن هیچ لایەنێکی سیاسی و کەسێک دەستوەرداتە خۆپیشاندانە خۆرسکەکان بۆ دەستکەوت و پۆستی حزبی و کەسی بەکاری بهێنن 
4-
پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانە 
5-
داواکارین بەزوترین کات لایەنەکان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسا رێکبکەون 
6-
داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە بە زووترین کات چاکسازی ریشەی رابگەیەنێت و چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمی بکەن و کێشەی مووچە و ژیانی گوزەرانی خەڵک و پێسمەرگە چارەسەر بکەن 
7-
پەرلەمانی کوردستان بەزووترین کات کۆببنەوە رۆڵی یاسای و چاودێری خۆیان بگێرن

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە