رۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی، پلانێكی نهێنی ئاشكراكرد كە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا جێبەجێی دەكەن و لێوەی زیاتر لە 400 هەزار داواكاریی پەنابەریی دەردەكەن كە لەئێستادا بونییان لەو وڵاتانەدا نایاساییە و هیچ پێوەرێك بۆ قبوڵكردنی داواكارییەكانیان نییە، وەك تایمزیش ئاماژەی پێكردووە، لەنێوان پەنابەرەكاندا سوری و لیبی و ئەفغانی هەن.
ئەو دەركردنە بەكۆمەڵە كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقایی وەك نەیجەر و ئەریتریا جێبەجێ دەكرێت، لە حاڵەتی هەماهەنگی نەكردنی ئەو وڵاتانە بۆ گێڕانەوەی هاوڵاتییەكانیان، وەك رۆژنامەكەی بەریتانیا باسی كردووە، وڵاتانی ئەوروپا هەڕەشە بە هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنە بازرگانییەكان و مامەڵەكانی تایبەت بە ڤیزای سەفەكردن دەكەن لەگەڵ ئەو وڵاتانە.
تایمز ئاماژەی بە بوونی پلانێكی نهێنیش كردووە بۆ دەستبەسەركردنی هەزاران پەنابەر تا رێگەیان نەدەن خۆیان بشارنەوە و لە پرۆسەی دەركردن و گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەكانیان هەڵبێن.