

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، له‌زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقه‌وه بڵاویكردۆته‌وه: له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا سه‌ری هه‌ڵدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه قه‌یرانی دارایی له‌عێراقدا سه‌ری هه‌ڵدا‌و به‌رده‌وام ئه‌و بابه‌ته ڕووی له هه‌ڵكشان كردوه، بۆیه ئێستا چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره كه‌ڵه‌كه بوون‌و چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان نییه.
لای خۆیه‌وه، نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتاری عێراق باسی له‌وه كردوه، عه‌بادی له‌و پلانه‌یدا كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی دایڕشتوه، ده‌توانێت هه‌ندێك ڕێوشوێن بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام له‌ئاكامدا ناتوانێت سزای گه‌نده‌ڵكاران بدات.
نه‌جیبه نه‌جیب وتویه‌تی: عه‌بادی ئه‌گه‌ر له‌سنوردانان بۆ دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیش سه‌ركه‌توو بێت، ئه‌وا ناتوانێت گه‌نده‌ڵكاران سزا بدات، چونكه كه‌سانی به ده‌سه‌ڵاتن‌و له‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه‌ن.
چاودێرانی سیاسی ئه‌وه‌یان باس كردوه، قه‌یرانه‌كانی عێراق هێنده زۆرن‌و ره‌گ‌و ریشه‌یان به‌ناو قوڵایی دامه‌زراوه‌كاندا شۆڕ بۆته‌وه، بۆیه ئه‌سته‌مه بتوانرێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی گه‌نده‌ڵی‌و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی بكرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی گه‌نده‌ڵدایه، چاودێرانی ئابوری پێشبینییان كردوه، به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییه‌وه، عێراق به‌ره‌و مایه‌پوچبون هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ لێكترازان‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق.
دوای بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی عێراق، له‌داواكارییه‌كدا كه بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت گشتاندنی بۆ كردوه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پێویسته داموده‌زگا حكومییه‌كان هه‌موو جۆره‌كانی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی‌و گه‌نده‌ڵی به‌ڕاپۆرت بۆ داواكاری گشتی به‌رز بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران به‌سزا بگه‌یه‌نرێن‌و سنورێك بۆ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی دابنرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی، زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه‌و خۆپیشانده‌ران حكومه‌ت‌و به‌رپرسانی باڵای سیاسی، به‌هۆكاری گه‌نده‌ڵی ده‌زانن، داواش ده‌كه‌ن، گه‌نده‌ڵكاران به‌سزا بگه‌یه‌نرێن.