له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه ئاراسته‌ی داواكاری گشتی‌و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و رایگشتی‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كراوه تیایدا هاتووه “له كوردستاندا كه‌سانی ده‌ست رۆیشتوی ناو ده‌سه‌ڵات و كه‌سه نزیكه‌كانیان به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر كه‌وتونه‌ته ته‌خشان و په‌خشان كردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته كه موڵكی گه‌له , لێره‌دا كۆمه‌ڵێك جۆری فه‌رمانبه‌ری بن دیواری دیكه‌تان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ین”.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه “ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له ئیداره‌ی هه‌رێم و ئیداره‌ی حكومه‌تی عێراقی موچه وه‌رده‌گرن‌و هه‌ندێك له‌پاسه‌وانی به‌رپرسان كه ناویان له به‌غدا نوسراوه , له كوردستانیش موچه‌خۆرن‌و به‌شێك له‌پاسه‌وانی په‌رله‌مانتاران‌و وه‌زیره كورده‌كانی به‌غداد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌وام ناكه‌ن و موچه خۆری بن دیوارن , كه له كه‌سه نزیكه‌كانی په‌رله‌مانتاران و ئه‌و به‌رپرسانه پێك هاتوون”.
به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری دوای ئه‌وه دێت له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی موچه‌خۆرانی بندیوار ئاشكرا كرا‌و هه‌فته‌ی پێشووش حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه 50 هه‌زار سه‌ربازی بندیوار‌و وه‌همی له‌سوپای وڵاته‌كه‌ی بونی هه‌یه.