لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت ساڵى رابردوو ژمارەى رۆژنامەنووسی زیندانیکراو لە هەرێم بەرزبووەتەوە

ساڵى رابردوو ژمارەى رۆژنامەنووسی زیندانیکراو لە هەرێم بەرزبووەتەوە

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان

كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان سی پی جەى رایگەیاند، ساڵى رابردوو ژمارەى رۆژنامەنووسى زیندانیکراو لە هەرێمى کوردستان بۆ چوار رۆژنامەنووس بەرزبووەتەوە.

كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان سی پی جەى ئاماری رۆژنامەنووسە زیندانیكراوەكانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوكردەوە، لە بەشێكیدا باس لە هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت، چوار رۆژنامەنووس لە هەرێمی كوردستان زیندانی كراون یەكێكیان نوێیە و لە ساڵی ٢٠٢٣دالە هەرێمی کوردستان زیندانی کراوە.
پێشتریش سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکى لە رۆژنامەنوسیان رایگەیاند، لە ساڵی رابردوو ٢٤٩ پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان تۆمارکراوە، کە ٣٧ حاڵه‌تیان ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان بوو به‌بێ بڕیاری دادگا و ٢٧ حاڵه‌تی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ و سوكایه‌تیش بە رۆژنامەنووسان هەبووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە