بۆ لیژنەی نوسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان
بەڕێزان:
نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستوور ئەرکێکی گەورەیە کە ئاسەوار و کاریگەری درێژخایەنی دەبێت بۆ ئێستە و نەوەکانی داهاتوو لە کوردستاندا. لێرەوە بەرپرسیارێتی ئێوە لە نوسینەوەی ئەم دەستوورەدا لە بەرامبەر بە نیوەی کۆمەڵگە کە ژنان و کچانن زۆر گەورەیە و پیویستی بە سەرنجدانێکی هەمەلایەنەیە.
لەم سۆنگەیەوە ئێمەی واژۆکەرانی ئەم نامەیە، بە پیویستی دەزانین کە سەرنجتان ڕاکێشین بۆ بارودۆخی ژنان و کچان لە هەرێمی کوردستان .بەشێکی گەورەی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە دەگەڕێتەوە بۆ جێگە و ڕێگەی ژنان و مافەکانیان لە نێو یاساکاندا، بە تایبەت هەردوو یاسای باری کەسێتی و یاسای سزادان.
بەڕیزان، ٢٠ ساڵ زیاترە ژنان دەرگیری کێشەی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆر و جیاکاری و هەڵاواردنن لە کۆمەڵگەدا. ئامارە فەرمیەکانی بەڕیوەبەرایەتی دژی توندوتیژی لەسەر ژنان هەر سێ مانگ جارێک کۆمەڵگە دەهەژێنیتەوە بە ژمارە بێ شومارەکانی توندوتیژی و جۆرەکانی لە دژی ژنان و کچان لە هەرێمی کوردستاندا. لە کاتێکدا کە ئەم ئامارانە زۆر کەمترن لە ژمارەی راستەقینەی ئەو توندوتیژیەی کە بە فراوانی لە شار و شارۆچکە و لادێیەکی کوردستاندا ڕوودەدات، هێشتا ژمارەی قوربانیەکانی کوشتنی ژنان لەسەر ناموس و شەرەف ، لێدان و توندوتیژیی جەستەیی، خەتەنەکردنی کچانی منداڵ، بەزۆر بە شوودان و دەستدرێژی جنسی و لە هەموو ئەمانەش مەترسیدار تر دیاردەی خۆکوشتن و خۆسوتاندن بە هۆی کێشە کۆمەڵایەتیەکانەوە ساڵ بە ساڵ روو لەسەرن.
ئێمە بڕوامان وایە کە ئەم توندوتیژییانە کە بووەتە کەلتوورێکی باوی نێو کۆمەڵگە ئیلهام لە جیاکاری و هەڵاواردنی نێو یاساکان وەردەگرن و پشتی پێ دەبەستن و راستەوخۆ ئاکامی پلەدووییی ژنان و مافەکانیانە لە نێو یاساکاندا. لە نێو سیستەمی دادوەریشدا هەر بەهۆی هەڵاواردنی یاساوە بە هەزاران ژن گیرۆدەی جیاکاری و بیرۆکراتیەتن لە پرۆسەکانی جیابونەوە و یەکلاییبونەوەی سەرپەرشتی منداڵ و نەفەقە و میراتی، هتد. بە جۆڕیک کە زۆر جار ژنان خۆیان وادار دەبن بە پەنابردن بۆ سوڵحی خێڵەکی دوور لە یاسا و لەوێشدا هەمیشە دەبنەوە قوربانی ئەم ڕێککەوتنانە. ئەو ژن و مندالانەی کە دووچاری توندوتیژی دەبن، بەهۆی نەبوونی یاسایەک بۆ پاراستنیان بێبەشن لە خزمەتگوزاری شایستە بۆ فریاکەوتن و پاراستن و دابینکردنی ژیانیان دوور لە بارودۆخی توندوتیژی نێو خێزان. ئەمانە و دەیان جۆری تر لە بێمافی زادەی بەرجەستەنەبوون و سەقامگیرنەکردنی مافی یەکسانی ژن و پیاوە لە یاسادا. بە جۆرێک کە دیاردەکانی هەڵاواردن و جیاکاری و توندوتیژی لە دژی ژنان بووەتە کارێکی ئاسایی. ئەوەی کە زۆر ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە یاساکانی ھەرێم پڕن لە جیاکاری و هەڵاواردن لە دژی ژنان و بە تایبەت هەردوو یاسای باری کەسێتی و سزادان کە بە شیوەیەکی سەرەکی پشتیان بەستووە بە بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام.
لێرەدا بە کورتی ئاماژە بە گۆشەیەکی کەمی ئەو هەڵاواردنانە دەەدەین:
• لە یاسای باری کەسێتیدا ژنان و پیاوان یەکسان نیین لە پرۆسەی هاوسەرگیری و جیابونەوە و میراتی و سەرپەرشتی منداڵدا.
• فرەژنی جێگیر کراوە بە چەند مەرجێکەوە.
• لە یاسای سزاداندا ژنان لەسەر لەباربردنی منداڵ سزادەدرێن بە بێ لەبەرجاو گرتنی بارودۆخێک کە تیایدا ئەو کارەیان ئەنجامداوە لەوانە باری تەندروستی و کۆمەڵایەتی و مەترسی تر.
• لە کاتی دەستدرێژی جنسی بۆ سەریان لە لایەن ئەندامانی پلە یەکی خیزانەوە، ئەوانیش بە تاوانبار هەژمار دەکرێن و سزا دەدرین لە کاتێکدا کە ئەوان قوربانی یەکەمی ئەو تاوانەن.
• لە کاتی دەستدرێژی جنسی کەسێک بۆ سەریان کە تاوانێکی گەورەیە تاوانبار سزاکەی دەکەوێت ئەگەر هاتوو رازی بوو بە هاوسەرگیری لەگەڵ قوربانیەکەی.
ئەمانە تەنها چەند نمونەیەکی کەمن لە هەردوو یاساکەدا کە بە ئاشکرا جیاکاری و هەڵاواردن دەکات لە نێوان ژن و پیاودا. جێگەی خۆیەتی کە ئەوە پشتڕاستکەینەوە کە هەموو ئەم بەندانە پشتیان بە شەریعەتی ئیسلام بەستووە و دژی بنەماکانی مافی یەکسانی ژن و پیا و و جاڕنامە جیهانیەکانی مافی مرۆڤن.
لە پێناو کۆتاییهێنان بە جیاکاری و هەڵاواردن لە دژی ژنان لە یاسادا، پێویستە دەستووری هەرێم دوور لە دەسەڵاتی دیین و هەرجۆرە ئایدۆلۆجیایەکی تر بنوسرێتەوە . پیویستە پشت ببەستێت بە بنەماکانی مافی هاوڵاتیبوونی یەکسان و یەکسانی ژن و پیاو و جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا. بۆ ئەمەش:
1. پێویستە کە مادەی ٦ و مادەی ٣٠ لەو رەشنووسی دەستوورەی بەردەست ئێوە بە تەواوی لاببرێت چونکە مادەی ٦ جارێکی کە نەک هەر لە ئێستادا بەڵکو بۆ نەوەکانی داهاتوومان جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە یاساکان دەبێت پشت بەستوو بن بە شەریعەتی ئیسلام. هەروەها مادەی ٣٠ دەیەوێت کە یاسای باری کەسێتی تایبەت بە دینەکانی تر دامەزرێنیت . جێگیر کردنی ئەم دوو مادەیە لە دەستووردا دریژە دەدات بەم بارودۆخە ناهەموارەی کە ژنان دوو دەیەیە تێیکوتوون و هەروەها ئاسەواری درێژخایەن و کارەساتباری دەبێت بۆ ژیان و سەلامەتی ژنان لە ئێستا و لە داهاتوودا.
2. پێویستە دەستوور مادەیەکی تایبەتی یەکسانی هەمەلایەنەی ژن و پیاو راگەیەنێت لە پاڵ پاراستنی مافی هاوڵاتیبوونی یەکسان و ئازادی رادەربڕین و ئازادی تاکە کەسی.
3. پێویستە دەستوور پاراستنی ژنان و منداڵان لە دەست توند و تیژی و دەستدرێژی و هەموو جۆرە مەترسیەکی تر وەک ئەرکێکی دەستووری جێگیر بکات.
4. دابینکردنی بودجەی پیویست بۆ پاراستنی ژیان و دابینکردنی گوزەرانی قوربانیەکان بکاتە ئەرکی هەر دەسەڵات و حکومەتێک کە لە هەرێمی کوردستان لەسەر کار دەبێت.
واژۆکان :
رێکخراوەکان:
1.ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له به‌ریتانیا
2.سه نته رى ژنانى كورد له شارى كولن/ئالمانيا
3.رێکخراوی راگەیاندن وروناکبیری ژنان
4.رێکخراوی مافی مروڤ
5.ڕێێکخراوی کومەلایەتی خانزان
6.ریکخراوی کشتی ژیان
7.گروپی ژیان
8.سەنتەری نی‌نا لە سوید
9.سەنتەری ئاسودە
……………………………
10.گۆنا سه‌عید – ههڵسواراوی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان
11.كةژال نورى / بةرپرسى پلاتفورمى دژ بة لة سيدارةدانى ژنان لة ئيران بيروى هولةندا – لة ريكخراوى ئازةرميهر / ئةندامى ريكخراوى ژنانى ئازادى نيونةتةوةيى بيروى روتةردام
12.ئاويزان نوري، بةربرسي سةنتةرى بةنا بؤ لابردنى توندوتيزى زنان
13.هانا عەلی، نووسەر، کەنەدا
14.کوێستان موحه‌مه‌د
15.سارا عومه‌ر – نوسه‌ر و خوێندکار و لێکۆڵه‌ری سیاسی – دانمارک
16.سۆزان شه‌هاب نوری – ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان
17.دکتۆره چۆمان هه‌ردی – نوسه‌ر و شاعیر – مامۆستا له زانکۆی ئه‌مریکی له سلێمانی
18.نالیا ئیبراهیم – ئه‌ندامی که نه که – سوید
19.ئەستیرە فاتیح – هه‌ڵسورای بزوتنه‌وه‌ی ژنان
20.گەشاوە جاف / ڕاگەیاندکار
21.نهال عبدالجبار جلال ، ماموستا قوتابخانه ى كوردى له كويلن – ئه لمانيا.
22.فەریبا قازی – جالاکی مافی مرۆڤ
23.تارا توفیق – سه‌نته‌ری نی‌نا – سوید
24.كازيوه موسى ، سوسيال پيداكؤك،كويلن – ئه لمانيا
25.ساويز موسى ، پراكتيكانت له بوارى ژناندا – ئه لمانيا
26.په رى ئه حمه د
27.روشنا ئه حمه د
28.هه ديه ئه حمه د
29.نه هيه خوشكلام
30.تارا عه‌لی
31.هانا تۆفیق
32.ئاشتی عەبدوڵا – نوسەر
33.کوێستان مە حمەد – کارمەند
34.ژينو محمد – راگةياندنكار
35.مريه م روژ هه لاتى
36.سوزان حه سه ن
37.ژيان خوش په يام
38.شیلان مەحمود کارمەند
39.په‌رێز عومه‌ر – لێپرستاری لقی هه‌ولێر یه‌کێتی ژنان
40.چنور عه‌لی – جالاکوان
41.تاڤگه سابیر – نوسه‌ر
42.په‌ری ئه‌حمه‌د
43.مینا موحه‌مه‌د
44.خانم ڕه‌حیم له‌تیف – به‌رپرسی سه‌نته‌ری ئاسوده – سلێمانی
45.گولاله خزری – رؤژنامه وان له سوید
46.ڕووپاک ئه‌حمه‌د
47.نوا حه‌سه‌ن
48.سازیان تالیب – ڕۆژنامه‌نوس
49.كه ژال عه لی / شاعر / سويسرا
50.نياز عمر علي
51.بێخاڵ مەحمەد – ژنی ماڵ
52.تامان شاكر – نوسه‌ر
53.ژیان مەحمەد – ژنی ماڵ
54.چرۆ ئەحمە د – ژ ژنی ماڵ
55.دونیا ئەحمەد – خوێندکار
56.سارا عبدسلام – خوێندکار
57.کانیره ههوروامی – په‌رستار
58.په‌روا عه‌لی – ئه‌ندام په‌رله‌مان
59.ئه‌میره حه‌مه سالح – مامۆستا
60.سميره حه مه سالٰح – يارمه تى ده رى پزيشكى
61.نيهايه حه مه سالٰح – ماموٰستا
62.منيره حه مه سالٰح – ماموٰستا
63.شيماء حه مه سالٰح – ماموٰستا
64.کوێستان فتوحی – چالاکی سیاسی
65.دلنيا سليم
66.هاژه سالار
67.گولزار علی
68.ڕوناک ێەحمەد – چالاکی مەدەنی کۆیڵن ئەڵمانییا
69.مریەم فەتحی – چالاکی مەدەنی – باسک، ئیسپانیا
70.وورشه ئه‌سه‌د
71.زه‌ینه‌ب ئه‌رکه‌وازی – رۆژنامه‌نوس
72.ته‌لار شا
73.شادان فواد – شان‌و كار
74.پەروين حسن صادق – سليمانى
75.پەری عەزیز
76.اسيا مه جيد- كه نه دا
77.چالاکوانێکی بواری ژنان و نوسه ر و په یکه ر تاش له ستۆکهۆڵم
78.نیاز عبدالله
79.سه‌وسه‌ن سه‌لیم – به‌ڕیوه‌به‌ری KMEWO
80.چیمەن محەمەد رەشید _ نوسەر – چالاکى بوارى مافەکانى ژنان
81.عدالت عمر – نوسەر و لێکۆلەری بوای جینۆساید
82.ژالە عمر- فەرمانبەر
83.که‌ژال عمر – فەرمانبەر
84.جوان عومه‌ر – مامۆستا
85.لاوژە جەواد – ههڵسواروی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان
86.سمیرە نادر قادر- فەرمانبەر
87.په‌ری صالح حمید- ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان/- فراكسیۆنی گۆڕان
88.مهاباد سالح – ژنی مال
89.دونیا عمر – فەرمانبەر
90.ئامینە حمد حۆسین- ژنی مال
91.دلارام دلێر- قۆتابی زانکۆ
92.پەریسا دلێر – قۆتابی زانکۆ
93.په‌روین حه‌سه‌ن
94.گزینگ قازی- کاری کومه لایه تی و ده روون ناسی
95.فهیناز عه‌زیزی
96.. روژين شه ريفى
97.كوچه ر موحه مه د
98.ده‌روون محه‌مه‌د – خوێندکار
99.ئاڤان فارس – رۆژنامه‌نوس
100.ئێڤار ئیبراهیم – ئه‌ندام په‌رله‌مان
101.شيرين كافى
102.نیان عومه‌ر – مامۆستا
103.که‌یوان عومه‌ر – مامۆستا
104.ئه‌ڤیڤان بۆکانی – مامۆستا
105.ئاره‌زوو قادری – په‌رستار
106.گوڵزار حوسێن ـتەلەبەی ماستەرو توێژەری کۆمەڵایەتی
107.ـمەدیحە سۆفی شاعیر‌و نوسەر
108.ڤیان سوڵێمان – یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان
109.کنێر موحه‌مه‌د که‌ریم – یه‌کێتی ژنان لقی هه‌ولێر
110.دلارام عهندولرهحمان محه‌مه‌د – یه‌کێتی ژنان لقی هه‌ولێر
111.نێرگز محه‌مه‌د که‌ریم – یه‌کێتی ژنان لقی هه‌ولێر
112.ڤیان حه‌مه‌د که‌ریم – یه‌کێتی ژنان لقی هه‌ولێر
113.له‌یلا سڵێمان عه‌بدولا – یه‌کێتی ژنان لقی هه‌ولێر
114.هه‌رمێ حه‌مه زیاد – یه‌کێتی ژنان لقی هه‌ولێر
115.شادان کاوه موحه‌مه‌د – یه‌کێتی ژنان لقی هه‌ولێر
116.ماردین حهبدولرهحمان محه‌مه‌د – یه‌کێتی ژنان لقی هه‌ولێر
117.هێرۆ عارف نه‌جم– یه‌کێتی ژنان لقی هه‌ولێر
118.شیلان ئه‌بو به‌کر – یه‌کێتی ژنان لقی هه‌ولێر
119.شادیه یاسین ره‌سول – یه‌کێتی ژنان لقی هه‌ولێر
120.گەشە دارا حەفید – ئەندام پەرلەمان
121.بەهرە همزە عزیز- ئەندازیار
122.سوعاد عه‌لی – فه‌رمانبه‌ر
123.شادی نه‌وازاد – فه‌رمانبه‌ر
124.گۆنا عه‌لی – سوید
125.دڵسۆز حەمە – شاعیر و نوسەر و ئارکەتێک
126.هەڵاڵە ڕافع – چالاکی بواری یەکسانی و مافی مرۆڤ
127.خەدیجە قادر – روێژکار – نەرویج
128.چنور عەلی – چالاکوان
129.شەمزین جیهانی – فێمێنیست و چالاکی مافی ژنان – بێلژیک
130.خانم رحيم – بەريوةبةرى ئاسودة و كارا لة بوارى مافى مرۆڤ
131.چلورە هەردی
132.بەناز عومەر – چالاکوان لە بواری ئافرەتان
133.نەجیبە مەحموود – چالاکی مافەکانی ژنان و ڕاگەیاندار
134.ڤینۆس فایەق – ڕۆژنامەنووس و شاعیر
135.تارا توانا – ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی ستۆکهۆڵم
136.سەبری بەهمەنی – جالاکی سیاسی
137.شیرین ئەحمەد – سوید
138.حەیات مەجید بەرخی – ئەندام پەرلەمان
139.نازدار ساڵح موفتی – شارەزا لە باخچەی ساوایان
140.کنێر عەبدوڵا – نوسەر
141.ڕووناک محەمەد مارف – ئەڵمانیا
142.ڕازاو ڕەشید تۆفیق – ئەڵمانیا
143.نیاز عەبدولا – ڕاگەیاندار و جالاکی مەدەنی
144.ڕووناک ئەمین – سوید
145.ڕووناک شوانی – سوید