هه‌ڵوێسته‌كانی مێركل هه‌ر زوو ئه‌و ژنه‌ی كرده ئایكۆنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریر چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌رزكرانه‌وه وه‌ك پێزانینێك بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی.
گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا كه بووه‌ته شوێنی ناڕازییه‌كانی ئه‌و شاره، بۆیه‌كه‌مجار له‌خۆپیشاندانه‌كانی 4ی ئه‌م مانگه‌دا (ئه‌یلول) وێنه‌ی ئه‌نجێلینا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیای لێ به‌رز كرایه‌وه، پێش ئێستا ئه‌وه‌ی له‌وێ بینرابوو ته‌نها وێنه‌ی پیاوانی ئاینی ئێران‌و عه‌ره‌ب بوون، به‌ڵام سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه وێنه‌ی ژنێكی وڵاتێكی دووره ده‌ستیان تیا به‌رز بكرێته‌وه.
یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌ران كه له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌غداوه هاتبوو بۆ به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان، پێشتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مێركلی نه‌بینیوه، وای ئه‌زانی گۆرانیبێژێكی بیانییهو گۆرانی بۆ عێراق وتووه، به‌ڵام كاتێك زانی كێیه، چووه پێشه‌وه‌و وێنه‌كه‌ی ماچكرد.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا زۆرترین ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی مێركله‌وه ده‌نوسران بریتی بوون له “مێركل له‌په‌رله‌مانی عێراق شه‌ریفتره”، “مێركل له‌هه‌موو سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب شه‌ریفتره”، “ئای ئه‌گه‌ر سه‌رۆكێكی وه‌كو مێركلمان ده‌بوو”، هه‌روه‌ها “سوپاسێكی گه‌وره بۆ مێركل”.
به‌هۆی ههڵوێستهكانیهوه به‌تایبه‌تی له‌ناو گه‌نجانی عێراق مێركل بووه‌ته كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویست، به‌ڵام خه‌ریكبوو كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێو ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كاندا بۆ دروست بكه‌ن كاتێك قسه‌یه‌كیان خسته پاڵ كه گوایه وتوویه‌تی “بۆ په‌نابه‌رانی عه‌ره‌ب، مه‌ككه نزیكتره له‌به‌رلین”.
گه‌نجانی عێراق به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان ته‌نها له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ستایشی مێركل بكه‌ن، به‌ڵكو هه‌مان ده‌سته‌واژه‌یان له‌سه‌ر لافیته‌ی گه‌وره نوسییه‌وه‌و له‌گه‌ڵ وێنه‌كانی له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌رزیان كرده‌وه.
موئه‌یه‌د عه‌باس یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌رانی به‌غدا ده‌ڵێت “كاتێك وێنه‌كه‌یم به‌رزكرده‌وه، ویستم سوپاسی بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته مرۆڤانه‌یه‌ی هه‌یه‌تی، خۆزگه ده‌خوازین سه‌ركرده‌كانی هه‌موو جیهان به‌م شێوه‌یه بن‌و بچن به‌هانای هه‌ژارو لێقهماوو هه‌ڵاتووه‌كانه‌وه، سوپاس مێركل”.
موئه‌یه‌د به”نیقاش”ی وت “به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی مێركل له‌خۆپیشاندانه‌كاندا په‌یامێكی روونه بۆ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌بێت بزانن ژنێك له‌وڵاتێكی تره‌وه زیاتر له‌ئێوه گرنگیمان پێده‌دات، ئێوه وڵاتتان كرد به‌وێرانه”.
دوای ئه‌وه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌گرنگییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسێی په‌نابه‌راندا كرد، ئێستا له‌ناو عێراقدا جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه هیچیان له‌باره‌وه نه‌ده‌زانی زوو كه‌وتنه گه‌ڕان لهئینتهرنێتو كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ری.
نه‌ك هه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و لافیته‌ی خۆپیشانده‌ران، به‌ڵكو ئێستا چه‌ندین گه‌نج هه‌ن كه وێنه‌ی مێركلیان كردووه‌ته باكگراوندی مۆبایله‌كانیان.
ره‌نگه ئه‌مه یه‌كه‌مینجار بێت وێنه‌ی ژنێك له‌خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا به‌رز بكرێته‌وه، چونكه له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی رابردوودا سیمایه‌كی پیاوانه‌یان پێوه دیاربووه‌و ته‌نها وێنه‌ی پیاوانی ئاینی‌و سیاسی به‌رزكراونه‌ته‌وه.
عه‌مار كه خۆپیشانده‌رێكی تره ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر پاره‌م هه‌بوو ده‌چمه لای ئامۆژنه مێركل، له‌وێ دوور ئه‌بم له‌شه‌ڕو ئاژاوه‌و رێزم لێ ده‌گیرێت، ته‌نها ڤیزاو تیكتی فرۆكه‌م كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه ئه‌و ژنه‌و سوپاسی بكه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی”.
عه‌مار ده‌ڵێت “هیوادارم بمتوانیایه وێنه‌ی به‌رپرسێكی عێراقی به‌رز بكه‌مه‌وه یان له‌ماڵه‌وه هه‌ڵیبواسم، به‌ڵام ئه‌وان هیچیان بۆ ئێمه نه‌كردووه، هه‌ر دزیان كردووه‌و ژیانیان شێواندوینو دنیایه‌كی تاریكیان دروستكردووه كه ته‌نها شوێنی ته‌قه‌و ته‌قینه‌وه‌ی تیا ئه‌بێت”.
په‌یامنێری “نیقاش” هه‌وڵیدا بۆچوونی ژنه په‌رله‌مانتاره‌كانی عێراق بزانێت له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی مێركله‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریان وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه، ته‌نها عالیه نسێف نه‌بێت، ئه‌ویش كه پرسیاره‌كه‌ی بیست یه‌كسه‌ر مۆبایله‌كه‌ی داخسته‌وه.
واسق سادق توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت “به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی مێركل له‌م كاته‌دا كاردانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌عێراق ده‌گوزه‌رێ”.
واسق به”نیقاش”ی وت “عێراقییه‌كان بێزارن له‌و بارودۆخه‌ی تیایدا دهژینو پێیان وایه مێركل كه‌سێكه شایه‌نی ئه‌وه‌یه رێزی لێبگیرێت، هه‌روه‌ها په‌یامێكیان نارد به‌وه‌ی گرنگه رۆڵ به‌ژنان ببهخشرێتو كۆمه‌ڵگا نه‌كرێته پیاو سالاری”.
ده‌شڵێت “به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی مێركل بێڕێزیكردنه به‌سیاسییه‌كانی خۆمان، به‌رپرسانی عێراق پێیان وایه ئه‌وان باشترن له‌ژنان، به‌ڵام خه‌ڵك پێی وتن مێركل زۆر باشتره له‌هه‌مووتان”.
سەرچاوە : سایتی نیقاش