لاپەڕەی سەرەکی بیروڕا ئایلانەكەی كوردستان

ئایلانەكەی كوردستان

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

شنۆ عوسمان:shno osman
جەرگە بچوكەكەی كورد ئایلان! ئەوكاتەی ئایلان لەناو دەریای ناوەراستدا، بێ پشتیوان بوو. هاوكات ئایلانەكانی ئێمەش لەئەم هەرێمەدا بێپشتیوانن. ئەو ئایلانەمان ئاو گەروی پركرد، ئایلانەكانی ئێرەش ئاونیە بیخۆنەوە، ئەوكاتەی ئایلان خەون بە پاسكیلێكەوە دەبینێت، ئایلانەكانی ئێمەش داوای پاسكیلێكمان لێدەكەن. ئەوكاتەی خێزانی ئایلان لە ژیان‌ومامەڵەی توركەكان بیزارئەبن‌وسەری خۆیان  بەرەو ئەوروپا هەڵدەگرن، خێزانی ئایلانەكانی ئێمەش لە خەمساردی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بێزاربوون بەرۆكیان دەگرێت.

ئەوكاتەی كوردەكانی سوریا باسی خراپی باری ئابوریان بەدەست بەشار ئەسەدەوە دەكەن، هەمان كات ئێمەش باسی خراپی باری ئابوریمان بەدەست مافیا نەوت فرۆشەكانەوە دەكەین. ئەوكاتەی ئێمە ڕاهێنراین بەكوردەكانی سووریاو توركیا بڵێین ئاوارە !! ئەوكاتە لەكوردستانی باكور‌و ڕۆژئاوا بە ئێمەیان دەگووت  كوردەكانی باشووری كوردستان. ئەوكاتەی توركیا بەشێوازێكی ناشرین مامەڵەی لەگەڵ ئاوارە كوردەكاندا دەكات، هەمان كاتیش حكومەتەكەی هەرێمی كوردستان پارەی ژێر زەمینی بۆ هەمووان خەرج ناكات! ئەوكاتەی پوری ئایلان گووتی: خێزانی ئایلان لە سوریاش بارودۆخی ئابووریان خراپ بوو ، لەهەمان كاتدا پووری هەموومان دەڵێت: خێزانی هەموو ئایلانەكانی هەرێمی كوردستان بارودۆخی ئابووریان خراپە.

ئەوكاتەی سەرۆك وەزیرانی توركیا خەم ساردە لە ژیانی كوردەكانی ژیردەستی لەهەمان كاتدا سەرۆك وەزیرانەكەی خۆمان نەك خەمساردە بەڵكو بیباكەیشە لە چۆنایەتی ژیانی هەمومان.

ئایلان كۆچی كرد، خاك‌و ژیان‌وئایندەی بۆ مێژوووە نەگریسە پڕناكۆكیەكەی كورد بەجێهێشت.

 ئەو دنیایەك شەرمەزاری‌و هەستی كەمتەرخەمی بۆهەموان جێشت. دەپرسین تۆ بڵێیت سیاسیەكانی كورد بەرێژەی لەسەدایەكی (مێركل)ی راویژكاری ئەڵمانیا، مەسەلەی ژیانی كۆچبەرەكوردەكان ویژدانیانی ئازار دابێت؟  لەكوێین حزبەكانی رۆژئاوا؟ لەكوێن ڕۆشنبیرەكانی رۆژ ئاوا؟ چۆن مەرگی ئەم فریشتەیە  بەكارئەهێنن بۆ خاتری ئایندەی هەموو ئایلانەكانی رۆژئاوا؟  ئایا ئەگەر باشووری كوردستان حكومەتێكی تۆكمەی بەهێزی هەبوایە نەی دەتوانی وەكو پێویست هاوكاری هەمووانی بكردایە‌و بەتەنگ خۆمان‌وكوردانی پارچەكانی دیكەشەوە بێت. ئەوكاتەی موزایەدەی دروستكردنی دەوڵەتی نەتەوەی دەكرا نەئەبوو كوردانی رۆژئاوا ڕەوانەی ژێردەستەی جەندرمەی توركی بكرێت، لەبەرامبەریشدا ژیانێكی باشی پرمەعاشیش بۆ عەرەبەكانی تكریت‌وسەلاحەدین دابینبكرێت. پێویستە تراژیدیای مەرگی ئایلان پیاچونەوەی ژیانی نەتەوایەتیمان بكات، وا پێویستە ئەم خەمە وەك رۆژنامە بیانیەكان نوسیان خنكانی مناڵێكی سوری بەناوی (ئایلانی كوردی) لە رۆژئاوا، باكور، باشورو رۆژهەڵاتی كوردستاندا یەك ئازاری هەبێت. مەرگی ئایلان پێی گووتین ئێمە  سیاسی بی هەست‌وسۆز‌و نادلسۆزمان زۆرە، لەم شیوەن‌و ڕووداوەدا غیابی بێ خاكی‌و بێ سەركردەی‌و بێ شیركۆ بیكەسیمان پێوە دیاربوو. كەس نەبوو هێندەی (مێركل) ی  قسەی دڵی هەمووان بكات.       

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە