لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ لە 9 مانگدا 350 هەزار کۆچبەر دەریای سپی ناوەڕاستیان بڕیوە

لە 9 مانگدا 350 هەزار کۆچبەر دەریای سپی ناوەڕاستیان بڕیوە

0 تێبینییەکان 32 بینینەکان

baxiraرێکخراوی کۆچی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە ژمارەی ئەو کۆچبەر کردووە کە لە سەرەتای ساڵی 2015-ەوە لە رێگەی دەریای سپی ناوەڕاستەوە خۆیان گەیاندووەتە کەنارە ئاوییەکانی ئەوروپاو دەڵێت” زۆربەشیان لە باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە روویان لەو وڵاتانە کردووە”. 

بە گوتەی رێکخراوی کۆچی جیهانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە 350 هەزار کۆچبەر دەریای سپی ناوەڕاستیان بڕیوەو لە نێویاندا 2 هەزار و 643 کۆچبەر خنکاون، نزیکەی 235 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە یۆنان ، 115 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، 2000 هەزار کۆچبەریش چوونەتە ئیسپانیا و ماڵتا.

بە بەراوردکردنی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵی 2014 روویان لە ئەوروپا کردووە نزیکەی 100 هەزار کەس زیادیان کردووە، چونکە لە 2014دا 219 هەزار کەس وەکو پەنابەر دەریای سپی ناوەڕاستیان بڕیوەو 3500 کەسیش خنکاون.

لەماوەی دوومانگی رابردووە بەهۆی بارودۆخی نالەباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا بەتایبەت سووریا و عێراق، ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی ئەو ناوچانە بەلێشاو بڕیاری کۆچکردنیان بەرەو ئەوروپا داوەو بەوهۆیەشەوە تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆچبەران گیانیان لەدەستداوە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە