قه‌باره‌ی كورتهێنان بۆ 60 تریلیۆن دینار به‌رزبۆته‌وه‌و پێشبینیده‌كرێت قه‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو نیوه كه‌متری بودجه‌ی ئه‌مساڵ بێت.
دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وت، حكومه‌تی عێراق ناچارده‌كات چاو بخشێنێته‌وه به‌نرخی خه‌مڵێنراوی نه‌وت له‌پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، پێشبینیشده‌كرێت بودجه‌ی ساڵی داهاتوو كه‌متر له‌نیوه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ بێت.
له‌مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵه‌وه به‌غدا ده‌ستیكردوه به‌ئاماده‌كاری بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2016، بڕیاره له 15ی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ پڕۆژه‌كه بگاته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، تا له 10ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)دا راده‌ستی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
جموجۆڵه‌كانی به‌غدا بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ له‌كاتێكدایه، عێراق نه‌یتوانی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكات كه بڕه‌كه‌ی به‌زیاتر له 119 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنرابوو رێژه‌ی 25 تریلیۆنی كورتهێنان بوو، به‌هۆی هاڕه‌ی گه‌وره‌ی نرخی نه‌وت‌و شكستی رێككه‌وتنه نه‌وتیه‌كه‌ی هه‌ولێرو به‌غدا كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه یاساكه دارێژرابوو.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری ئابوری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌رۆژنامه‌ی عاله‌می عێراقی راگه‌یاند “دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وت كارێكی دروستكراوه‌و یاریه‌كی سیاسیه”.
وتیشی “ئه‌و دابه‌زینه، وا له‌حكومه‌ت ده‌كات چاوبخشێنێته‌وه به‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، له‌رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خه‌مڵێنراو، به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ نرخه پێشبینیكراوه‌كانی داهاتوو”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت كارده‌كات له‌سه‌ر دوباره رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی له‌بواری خه‌رجیدا.
سه‌ره‌ڕای كاریگه‌رییه‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، عێراق له‌شه‌ڕێكی قورسدایه له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش كه بودجه‌یه‌كی زۆری پێویسته‌و فشارێكی زۆری له‌سه‌ر ئابوریه‌كه‌ی دروستكردووه، له‌كاتێكدا بۆ دابینكردنی له‌سه‌دا 95ی داهاته‌كه‌ی پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌یه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو له‌مانگی (ئه‌یلول/نۆ) داهاتوو بێت، له‌پێناو په‌له‌كردن له‌ره‌وانه‌كردنی بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
ناوبراو كه پێشتر جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق بوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت كارده‌كات بۆ فروانكردنی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی باج، به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌بێته بارێكی قورس له‌سه‌ر هاوڵاتی ئاسایی، هه‌روه‌ها لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی روپێوی به‌هۆی بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵهاتوون له‌دانی باج، له‌پێناو بنیاتنانی سیسته‌مێكی باج.
راوێژكاره‌كه‌ی عه‌بادی، ئاماژه‌ی به‌قه‌باره‌ی ئه‌و باجه نه‌دا كه حكومه‌ت له‌رێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی كارتی مۆبایل‌و هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌وه له‌هاوڵاتیانی وه‌رده‌گرێت.
وتیشی “ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ت له‌رووی داراییه‌وه دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی شه‌ڕه بۆ به‌رگریكردن له‌عێراق، له‌گه‌ڵ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌ن‌و رێژه‌یان چوار ملیۆن‌و 500 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره، له‌گه‌ڵ زیاتر له‌سێ ملیۆن‌و 500 هه‌زار خانه‌نشین”.
پێشتر مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئاشكرایكردبوو، موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و خانه‌نشینان پێویستی به‌سێ تریلیۆن دینار هه‌یه، كه ساڵانه ده‌كاته نزیكه‌ی 40 تریلیۆن دینار.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی عاله‌م، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی حكومی كه نزیكن له‌ناوه‌ندی بڕیار له‌به‌غدا ده‌ڵێن، به‌گه‌یشتنی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ ئاستی 30 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، وه‌زاره‌تی دارایی ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگه‌كانی داهاتوو دابینبكات.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، وه‌زاره‌تی دارایی له‌ئێستادا پلانی داناوه بۆ په‌نابردن بۆ قه‌رزی ده‌ره‌كی‌و ناوخۆیی له‌بانكه حكومی‌و ئه‌هلیه‌كان، بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها كارده‌كات له‌سه‌ر خستنه‌ڕوی زیاتری قه‌واڵه بۆ دابینكردنی پاره‌ی نه‌ختینه‌یی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كان، قه‌باره‌ی كورتهێنان له‌بودجه‌ی 2015دا له 25 تریلیۆن دیناره‌وه بۆ 60 تریلیۆن دینار به‌رزبۆته‌وه، به‌هۆی دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت‌و به‌سه‌ربه‌خۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌وه‌ش وا له‌حكومه‌ت ده‌كات زیاتر خه‌رجییه‌كان كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت‌و وزه له‌په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه، كارێكی گونجاوه بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی 45 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابڕێژرێت.
ئیبراهیم به‌حرلعلوم له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو بازاڕی نه‌وت به‌خۆوه‌ی بینی، خراپترین بووه به‌درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گه‌یشتنی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ خوار 40 دۆلار ده‌رگای ئه‌گه‌ره‌كان بۆ دابه‌زینی نرخه‌كه بۆ 35 دۆلار ده‌كاته‌وه.
پاساوی به‌حرلعلوم بۆ ئه‌گه‌ری دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت، بۆ هه‌نارده‌ی زیاتر له 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه له‌لایه‌ن وڵاتی سعودیه‌وه، له‌گه‌ڵ زیادبونی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق‌و ئه‌گه‌ری زیادبونی چاوه‌ڕوانكراوی به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران له‌داهاتودا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، زرغام محه‌مه‌د سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندنی ئابوری ده‌ڵێت، عێراق له‌مانگی رابردودا به‌رمیلێك نه‌وتی به 50 دۆلار فرۆشتوه‌و پێیوایه ره‌نگه ئه‌م مانگه به‌نزیكه‌ی 31 دۆلار بیفرۆشێت.
هه‌روه‌ها پێشبینیكرد، بودجه‌ی ساڵی داهاتوی عێراق بۆ كه‌متر له‌نیوه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ كه‌مبێته‌وه‌و له‌نێوان 40 بۆ 45 ملیار دۆلاردا بێت له‌باشترین بارودۆخه‌كاندا له‌گه‌ڵ بونی كورتهێنان.