لاپەڕەی سەرەکی بیروڕا قەیرانی متمانە بەخۆبون‌و کۆچی گەنجانی کورد

قەیرانی متمانە بەخۆبون‌و کۆچی گەنجانی کورد

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان

roshnaرۆشنا ئه‌حمه‌د

ئاشکرایە هەموو کێشەیەک هۆکاری هەیەو هەموو هۆکارێکیش سەرەتا، ئێمە کورد گەرچی ئێستاکە گەلێک کێشەی کۆمەڵایەتی‌و قەیرانی ئابوری‌و سیاسی ئابلۆقەی داوین‌و ئەمانە خۆی لەخۆیدا کاریگەرییەکی نێگەتیڤی لەسەر ناخ‌و هزری تاکەکان جێهێشتووە، ئەم کاریگەرانەش  لەهه‌ڵسوکەوتماندا بەدی دەکرێت، لەڕێگەی زوو هەڵچون‌و نا ئارامی دەروونی‌و بێ ئۆقرەیی‌و ناجێگیری‌و باوەڕ بەخۆ نەبوونەوە دەردەکەون. ئەمانەش بێگومان زمینە خۆشکەرێکی باشن بۆ وەڕس بون‌و ونبونی خود. 

هەر ئەو ونبونەشە دەبێتە هۆی لاوازی ناخ‌و ماندوبونی هزر. جا هەر لێرەداو لەم قۆناغە هەستیارەدا چ لایەنی سیاسی، یاخود  ئایدیۆلۆژیای ئایینی رادیکال  زۆر زوو دەتوانن گەمە بەمێشکی مرۆڤە  لاوازەکان بکەن‌و رۆڵێکی بەرچاو دەبینن لەبەفیرۆدانی مرۆڤ بەگشتی‌و گەنج بەتایبەتی‌و بەگیریان دێنن لەڕیگەی پەیمانی ناڕاست‌و دروستەوە دەیانبەنە ناو فەزای خەیاڵەوەو بەچیرۆکە ئەفسوناویەکانیان لەدونیایەکی خەیاڵیدا نوقمیان دەکەن، پاشانیش بۆ مەرامە تایبەتیە قێزەونەکەیان، بەکاریاندێنن. لێرەوە ڕۆشنبیری تاک رۆڵیکی سەرەکی دەبینێت، بەوەی ئاخۆ دەگەڕیت بۆ کردنەوەی پرسیارە داخراوەکان، یا دەکەوێتە ناو گێژاوی ئایدیولۆژیاکانەوە  بەگشتی‌و ئایینی بەتایبەتی‌و بۆ هەتا هەتایە ئازادی بۆ کۆیلەبون دەگۆڕێتەوە!

كۆچ كه‌ی‌ دێته ئاراوه ؟

كاتیك تاکە کان، تاكی‌ كورد بەتایبەتی هیچ مافیكی‌ نه‌بێت، ئازادی لێونبوبێت‌و بەدوایدا بگەڕێت، دەیەوێت بیینێت وهەستی پێبکات‌و نایگاتێ،کاتێک ئەم گەنجە بچه‌وسێنرێته‌وه‌و نرخی‌ هیچی‌ بۆ دانه‌نرێت، هەموومافەکانی چەواشە بکرێت‌و کەوتبێتە ناو گێژاو و ململانێی حزبایەتی و هەرکەس هەر حزبە و هەر گروپە بۆ مەرامی تایبەتی و بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان بێنن!،بێزاردەبن توشی سەرلێ شێواوی دەبن‌و دەکەونە ناو گێژەڵۆکەی بۆچونە جیاوازەکانەوە،ئەوانەی هەریەکە لەئاوازێک دەخوێنێت‌و خۆیان بەڕاست دەزانن! 

گەنج دەیەوێ گەنجێتی لێنەسەندرێتەوە له م دواییانه شدا تەنانەت خاوه‌ن پاره كانیش بویان ده‌ركه‌وت كه ماف ته نانه ت به‌و پاره زۆره‌ی‌ كه هه‌شیانه ناسیندریت‌و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە سامان هیچ سودێکی  نیە گەر مرۆڤ نە توانێ سەربەخۆو ئازاد بژی!. گەنجانمان چەوساوەن، چەوساوەی دەستی ئەو واقیعەن کە روبەڕوویان بۆتەوە. کارەساتی کۆچی گەنجان‌و دەربەدەربوونیان، مردنیان لەڕێگەی هات ونەهاتدا،بێکاریان،لێسەندنەوەی ئارەزووەکانیان‌و گیرۆدەکردنیان بەشەڕە پەڕۆوە، بەکارهێنانیان وەک ماریۆنێتێک هەر یەکەو بۆ مەرامی خۆی، ئۆباڵی ئەم تاوانانە لە ئەستۆی حزب و دەسەڵاتی سیاسی ئێستاکەی کورد دایە. 

کاتێک گەنجێک گیرۆدەی فیکرێکی ئایینی دەبێت، ئه‌وە ئەوپەڕی بێ هیوابوون و کۆڵدانە لەبەدیهێنانی ئاواتەکەی لەم دونیایەو چۆک بۆ ئەو دونیای خەیاڵیه‌دا دەدات. لەتاوانی برسیکردن‌و بیماف کردن‌و بێ دەرامەتکردن ودەربەدەرکرن و بێ داڵدە کرن‌و ئاوارە بوون‌و گێل کردنی کۆمەڵانی خەڵک بەژن‌و پیاوە، بەگەنج و بەتەمەنەوە، گشت لایەنە سیاسیەکان‌و ئاینیەکان تاوانبارن.ئێمەی کورد بەر لەهەر دوژمنێک خۆمان خۆ خۆری خۆمانین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە