ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێـت كه عه‌بادی له چوارچێوه‌ی كارنامه چاكسازییه‌كه‌یدا، خۆی پابه‌ندكردووه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا یاسای خشته‌ی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێشكه‌ش بكات، روونشیكرده‌وه، كه په‌رله‌مان چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی ره‌شنووسی پرۆژه‌یاساكه ده‌كات بۆ تاوتویكردنی له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و یاساییه‌وه به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه و ده‌نگدان له‌سه‌ری.
عه‌بدولقادر محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاند: “خشته‌ی نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی نێوان فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تێك بۆ وه‌زاره‌تێكی تر ناهێڵێت، هه‌موو پله وه‌زیفییه‌كان ده‌گرێته‌وه و كه‌مترین مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش 400 هه‌زار دینار ده‌بێت”.
روونیكرده‌وه، كه خشته‌ی نوێی مووچه، پاره‌یه‌كی زۆر بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، چونكه هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت به سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شه‌وه ده‌گرێته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتی ” نوازین نیوز”، وتیشی: “به‌پێی خشته نوێیه‌كه، جیاوازی مووچه‌كان به‌ته‌واوه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه، كه ته‌نانه‌ت مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م خشته‌یه هاوشێوه‌ی خشته‌ی كارپێكراوی ئێستا نابێت، كه تیَیدا ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان چه‌ند وه‌زاره‌تێك له‌و خشته‌یه و له مه‌رجه‌كانی مووچه به‌ده‌ركراون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و خوێندنی باڵا و نه‌وت و كاره‌با، هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای خشته نوێیه‌كه ده‌بێت.
پێشتر، نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: “خشته‌ی نوێی مووچه له‌ماوه‌ی 25 رۆژدا ده‌گاته په‌رله‌مان”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، وتیشی :” هۆكاری دواكه‌وتنی خشته نوێیه‌كه، سه‌رقاڵبوونی حه‌یده‌ر عه‌بادییه به كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی”.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، خشته نوێیه‌كه‌ی مووچه، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌وه، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی وڵات.