جوانی هەمیشە دەبەسترێتەوە بە دەركەوتنەوە، بەڵام پەیوەندییەكی خۆشەویستی راستەقینە لەوە قوڵتر تەنها بە شێوازی دەركەوتنەوە پەیوەندیدار بێت، بەڵكو كۆمەڵێك رەفتار و هەڵسوكەوت هەیە وادەكات رۆژ بە رۆژ لە چاوی هاوسەرەكەتدا جوان دەربكەویت.
1. مهیرەبانیی و نەرمونیانیی لە رەفتار و مامەڵەكردندا لەگەڵ هەموان، كە بە رێزەوە مامەڵەبكات.
2. متمانەبەخۆبون و رێزگرتنی خۆی، بەشێوەیەك كە بەهای خۆی بزانێت و خۆی قبوڵ بێت.
3. زەردەخەنەی بەردەوام لەسەر روخساری، كە هەست بكات چێژ لەو ژیانە دەبینێت.
4. شێوازی گوێگرتنی لە بەرامبەرەكەی، كە هەوڵبدات تێبگات، رێزبگرێت و پاڵپشتی بكات.
5. قسە خۆشیی و گاڵتە و گەپ، بەشێوەیەك كە وزەی ئەرێنی بۆ پەیوەندییەكە بهێنێت.
6. گەرموگوڕیی سۆزداریی، ئەمەش واتای ئەوە نییە هەمو كێشەیەكی هاوسەرەكەی چارەسەر بكات، بەڵكو پێویستە لێی تێبگات و نەهێڵێت هەست بە تەنهایی بكات.
7. راستگۆیی و وەفاداری، كە وا لە هاوسەرەكەی بكات لەو پەیوەندییەدا هەست بە ئارامی و ئاسایش بكات.
8. پاڵپشتیكردنی بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی، دڵخۆشبون بە سەركەوتنەكانی و ئارامكردنەوەی دوای ئەوەی هاوسەرەكەی توشی بێهیوایی بوە.
9. كەسایەتی تایبەتیی خۆی، كە خەون، ئامانج و بیركردنەوەی تایبەتی خۆی هەبێت و لاسایی خانمانی دیكە نەكاتەوە.