توێژه‌رانی بواری خه‌و و زانستی مێشك ئاشكرایده‌كه‌ن، مرۆڤ له ماوه‌ی شه‌وێكدا نزیكه‌ی دو كاتژمێر له‌ناو دنیای خه‌ودا به‌سه‌رده‌بات، به‌ڵام شێوازی تۆماركردنی بیره‌وه‌رییه‌كان له مێشكدا له كاتی خه‌وتندا وا ده‌كات زۆربه‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و خه‌وانه ده‌ستبه‌جێ دوای به‌خه‌به‌رهاتن له‌ناو بچن و بسڕێنه‌وه.
مرۆڤ زۆرجار له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت له كاتێكدا خه‌وه‌كه‌ی به هه‌مو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه له یاددایه، به‌ڵام پێش ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كانی ڕۆژه‌كه‌ی ئه‌و وێنانه نامێنن، یان هه‌ندێك به‌یانی هه‌ڵده‌ستێت بێئه‌وه‌ی هیچ خه‌وێكی بیرناكه‌وێته‌وه، زانایان ڕونیده‌كه‌نه‌وه كه له‌بیرچونه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به میكانیزمی دروستبونی یاده‌وه‌رییه‌وه هه‌یه له كاتی خه‌ودا، چونكه ڕوداوه‌كانی ناو خه‌و له كاتی ڕودانیاندا زۆر ڕون و به‌رجه‌سته دیارن، به‌ڵام مێشك به شێوه‌یه‌كی جێگیر خه‌زنیان ناكات تا دواتر بتوانێت وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌كی درێژخایه‌ن بیانهێنێته‌وه یاد، بۆیه خه‌وه‌كه ده‌ستبه‌جێ دوای چاوكردنه‌وه كاڵ ده‌بێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه له‌بیرنه‌مانی خه‌و به‌و مانایه نییه كه كه‌سه‌كه خه‌وی نه‌بینیوه، به‌ڵكو خه‌وبینین له هه‌مو قۆناغه‌كانی خه‌ودا ڕوده‌دات، هه‌رچه‌نده ڕونترین و پڕورده‌كاریترین خه‌ونه‌كان له قۆناغی “جوڵه‌ی خێرای چاو” (REM)دا دێنه‌دی.
زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له ماوه‌ی شه‌وێكدا له نێوان 4 بۆ 6 جار به‌م قۆناغه‌ی جوڵه‌ی خێرای چاودا تێده‌په‌ڕن، كه له سه‌ره‌تای شه‌ودا ماوه‌كه‌یان كورتتره و به‌ره‌و به‌یانی قۆناغه‌كه درێژتر ده‌بێته‌وه و ڕه‌نگه بگاته نزیكه‌ی كاتژمێرێك. ده‌رفه‌تی وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی خه‌وه‌كه زۆر زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه له ناوه‌ڕاستی خه‌وه‌كه‌دا یان ڕاسته‌وخۆ دوای ته‌واوبونی له خه‌و هه‌ڵسێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش به‌خه‌به‌رهاتن بچێته قۆناغێكی دیكه‌ی خه‌وه‌وه، ورده‌كارییه‌كان به ته‌واوی ون ده‌بن، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه كه بۆچی خه‌وه‌كانی كاتی به‌یانی زیاتر له یاد ده‌مێننه‌وه به‌راورد به خه‌وه‌كانی سه‌ره‌تای شه‌و.
پسپۆڕانی زانستی خه‌و ڕێنمایی ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ئه‌وه‌ی له خه‌ویدا دیویه‌تی بیپارێزێت، پێویسته هه‌ر له‌گه‌ڵ چاوكردنه‌وه‌یدا هه‌وڵی بیرهێنانه‌وه‌ی بدات و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ مۆبایله‌كه‌ی ببات یان جێگه‌كه‌ی جێبهێڵێت، به خێرایی ورده‌كارییه‌كانی بنوسێته‌وه یان به ده‌نگ تۆماری بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نیا وێنه‌یه‌ك، هه‌ستێك، یان دیمه‌نێكی پچڕپچڕیش بێت، چونكه سه‌رقاڵبون به هه‌ر كاریكی دیكه ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیی ئه‌و زانیارییانه له میشكدا.
زانایانی ده‌ماره‌خانه و توێژه‌رانی مێشك له ساڵانی دواییدا گرنگییه‌كی زۆریان به كاریگه‌ریی قۆناغی (REM) له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ده‌رونی و ته‌ندروستیی مێشك داوه، و ده‌ركه‌وتوه كه خه‌وبینین ده‌رفه‌تێكه بۆ مێشك تاوه‌كو هه‌ست و سۆزه‌كان و زانیارییه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی ڕۆژانه ڕێكبخاته‌وه.
توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان كه له مانگی (ئه‌یلول/9)دا بڵاوكراونه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رچه‌نده هیچ ڕێگه‌یه‌ك نییه ده‌سته‌به‌ری وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ونه‌كان بكات، به‌ڵام خه‌وتنی ڕێك و پشودانی پێویست باشترین هۆكارن بۆ هێشتنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی مێشك له ئاستێكی هاوسه‌نگدا.