دوای زیاتر له دوو هه‌فته مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه ، هاوڕێ مام خدر نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت
بۆ ئاگاداری هه‌مووان رایده‌گه‌یه‌نین هاوڕێ مام خدر سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتوو و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت وگه‌یشته‌وه خاكی نیشتیمان ئێستا ته‌ندروستی جێگیره .
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ هه‌موو دڵسۆزان ، ئه‌وانه‌ی به ته‌نگ ته‌ندروستییه‌وه بوون و هه‌واڵیان پرسی ، ئه‌وانه‌ی هاوكار بوون له نه‌خۆشخانه ،چ له هه‌ولێر و چ له عه‌مان . به تایبه‌ت به‌رێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كه له سۆراخ و هه‌واڵ پرسین و هه‌ماهه‌نگی كاك عه‌لی حوسێن نوێنه‌ری جه‌نابیان سوپاسگوزارین .
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینمان بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ناردنی نوێنه‌ریان كاك سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ،
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینمان بۆ سكرتێر و سه‌رۆك و هاوسه‌رۆكانی حزبه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له رێگه‌ی سه‌ردان و په‌یوه‌ندیان بۆ سۆراخ كردن له ته‌ندروستی هاورێ مام خدر .
هه‌روه‌ها پێزانینمان بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له ته‌ندروستی مام خدر یان پرسی .
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینمان بۆ لایه‌نه دۆسته‌كانمان له حزبه‌كانی توركمانی و عه‌ره‌بی و ئاشوور و كلدان و سریانی .
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینمان بۆ شێخانی هه‌ردوو ته‌ریقه‌ت و سه‌رۆك هۆزه به‌رێزه‌كان و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ، هه‌روه‌ها سوپاسی ماندووبوونی سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌كانی (مستشفی عمان الجراحی و مركز العربی الگبی ) ده‌كه‌ین كه دڵسۆزانه هه‌وڵیاندا بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا و پێدانی چاره‌سه‌ری پێویست .
په‌رۆشی و خه‌مخۆری هه‌مووان بۆ ته‌ندروستی هاوڕێ مام خدر ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی جارێكی‌تر دووپات كرده‌وه ، كه خه‌بات و تێكۆشانی به‌رێزیان له پێناو ئاشتی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراسی ، لای هه‌موو چین و توێژه‌كان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه رێزلێگیراوه ، ئه‌ركێكی قورسیش ده‌خاته سه‌ر شانی ئێمه و ته‌واوی ئازادیخوازان و هه‌واداران و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ، ده‌بێت رێبواری رێگای ئازادی و راستی و دادپه‌روه‌ری بین بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له خۆشگوزه‌رانی و كامه‌رانی .
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستنان
28 / 2 / 2021