توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی نوێ ڕایگه‌یاند، خه‌وتنی چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر له پشوی كۆتایی هه‌فته‌دا، نه‌ك ته‌نیا نیشانه‌ی ته‌مبه‌ڵی نییه، به‌ڵكو سودێكی گه‌وره بە ته‌ندروستی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت و قه‌ره‌بوی ئه‌و كه‌مخه‌وییه ده‌كاته‌وه كه مرۆڤ له ماوه‌ی ڕۆژانی كاركردنی هه‌فته‌دا توشی ده‌بێت، بۆیه پێویست ناكات كه‌سه‌كان به‌هۆی زیاتر مانه‌وه له جێگه‌ی خه‌ودا هه‌ست به تاوان بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له به‌شی ته‌ندروستیی كه‌ناڵی RT Arabic و ناوه‌نده زانستییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، نوستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك بۆ دو كاتژمێری زیاده له ڕۆژانی پشودا، مه‌ترسیی توشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، جه‌ڵته و كێشه‌كانی په‌ستانی خوێن به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 9% كه‌مده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی كاركردنی ڕۆژانه‌دا به‌هۆی جه‌نجاڵی و ماندوبونه‌وه كه‌متر له 7 كاتژمێر له شه‌وێكدا ده‌خه‌ون.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی ڕونیده‌كه‌نه‌وه، كه‌مخه‌ویی به‌رده‌وام فشاردا زۆر ده‌خاته سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار و لوله‌كانی خوێن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی لێدانی دڵ و په‌ستانی خوێن. له به‌رامبه‌ردا، خه‌وی قه‌ره‌بوكه‌ره‌وه له كۆتاییی هه‌فته‌دا هه‌لی ئه‌وه به جه‌سته و ماسولكه‌ی دڵ ده‌دات كه پشو وه‌ربگرن، په‌ستانی ده‌ماری كه‌م ببێته‌وه و هاوسه‌نگیی هۆرمۆنه‌كان و لێدانی دڵ ئاسایی ببنه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، توێژه‌ران هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه زیاده‌ڕه‌ویی زۆر له خه‌ودا، واته خه‌وتنی زیاتر له چوار كاتژمێری زیاده له ڕۆژانی پشودا، ڕه‌نگه كاتژمێری بایۆلۆجیی جه‌سته تێكبدات و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا كاریگه‌ریی پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر چالاكیی ڕۆژانه هه‌بێت، بۆیه باشترین بژارده بریتییه له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و پاراستنی ژینگه‌یه‌كی له‌باری خه‌وتن به درێژاییی هه‌فته.
خه‌وی ته‌ندروست یه‌كێكه له پایه سه‌ره‌كییه‌كانی پاراستنی ته‌ندروستیی دڵ؛ كه‌مخه‌ویی درێژخایه‌ن مه‌ترسیی جه‌ڵته و به‌رزیی په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كات، و پشوی كۆتاییی هه‌فته وه‌ك قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یه‌كی كاتیی سودبه‌خش كار ده‌كات.
سەرچاوە”خەندان
75