لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ په‌كه‌كه‌: ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ توركیا هیچ مانایه‌كی‌ نه‌ما

په‌كه‌كه‌: ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ توركیا هیچ مانایه‌كی‌ نه‌ما

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان

 jnany kobanyپارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) رایگه‌یاند، ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ توركیا، هیچ مانایه‌كی‌ نه‌ما.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسی‌ رۆیته‌رزه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) رایگه‌یاندووه‌: “ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ هیچ مانایه‌كی‌ نه‌ما، بۆیه‌ بڕیاری‌ نوێ‌ له‌دوای‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌  سوپای‌ توركیاوه‌ ده‌رده‌كه‌ن”.

شه‌ممه‌ (25ی‌ ته‌مموز 2015) حكومه‌تی‌ توركیا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان له‌ باكووری‌ عیراق، هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان.
به‌وته‌ی‌ چه‌ند شایه‌تحاڵێكیش له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر و دهۆك، ، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌ ئه‌نجامی‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا له‌ نزیك سنوره‌كانی‌ پارێزگای‌ دهۆك، چوار گه‌ریلای‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان شه‌هید بوون و زیاتر له‌ 10 گه‌ریلای‌ تر برینداربوون.

“بۆردومانه‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ نهێل له‌ شوێنی‌ نیشته‌جێی‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ نزیك بوو، به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیش، له‌ بۆردومانه‌كه‌دا، چوار گه‌ریلا شه‌هید بوون و زیاتر له‌ 10 گه‌ریلای‌ تر بریندارن”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە