بەداخێکی زۆرەوە لە درەنگانی شەودا ڕێکەوتی ( ٢٠٢٦/٤/٦) لەئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر شاری هەولێر، درۆنێك لەگوندی زەرگەزەوی ناوچەی زرارەتی سەر بە پارێزگای هەولێر بەر ماڵێکی دانيشتوانی گوندەکە کەوت و بووە هۆی شەهید بوونی هەردوو هاوژینی ماڵەکە، بەناوی موسا ئەنوەر و خاتوو موژدە.
ئەم کارەساتە ناخهەژێنە هەموومان خەمبار و دڵتەنگ بووین، بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری هەردوو شەهید ( موسا ئەنوەر و خاتوو موژدە خانی هاوسەری ) دەکەین.
ئەو هێرش و پەلاماردانانەی سەر هەرێمی کوردستان بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نیە و ئیدانەی دەکەین و پێویستە حکومەتی عێراق بەزووترین کات سنوورێک بۆ سەر ئەو پەلاماردانە ناڕەواییانە دابندرێت و چیتر رۆڵەکانمان بەبێ تاوان نەبنە قوربانی .
جارێکیتر سەرەخۆشی خۆمان لە کەسوکار و خەڵکی کوردستان و هەولێر ڕادەگەیەنین.
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان