لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن هاوڕێ مام خدر بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەکا

هاوڕێ مام خدر بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەکا

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان
هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەکات بەهۆی گیانلەدەستدانی کاروان بابان ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی هەرێمی کوردستانی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی .
لەبەشیکی بروسکەکەدا هاتووە ( بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاروان بابان ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی هەرێمی کوردستانی رەوتی حیکمەی نیشتیمانیمان پێگەیشت، ئێمە لەبزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو هەروەها رەوتی حیکمەی نیشتیمانی عێراقی ڕادەگەیەنین، بەهیواین ئەوە دواناخۆشی هەموولایەک بێت و سەبوری و دڵنەوایی بۆ هاوڕێیان و کەسوکاری .)
0 FacebookTwitterPinterestEmail