خیانەتی تۆم باراك و رێككەوتنی پاریس كوردی زۆر توشی دڵەڕاوكێ و بێ متمانەیی كردووە بەرامبەر رۆژئاواو ئەمریكا. لەهەڵوێست و قسەو رەفتاری كورد بە زەقی دیارە, بۆ نمونە جاران ئەگەر ئەمریكا داواكاریەكی هەبوایە لەرێگای باڵیۆزەكەی یان وەزیرێك پەیامی دەنارد، بەڵام ئەمجارە خودی دۆناڵد تڕەمپ خۆی تەلەفۆنی كرد، تڕەمپێك كە وەڵامی زۆر سەرۆكی گەورە ناداتەوە؟ كەچی خۆی تەلەفۆن بۆ سەركردە كوردەكان دەكات.
بۆیە خۆش باوەڕ مەبن، دەوڵەتی ئێران تازە بەتازە كوردی هاتۆتەوە بیر، هەرئەوان بوون سەرپەرشتی 16ی ئۆكتۆبەریان دەكردو بەردەوام حەشدی شەعبیان لە كورد بەردەدا. هەرچەندە بۆ كوردی عێراق هاوكێشەكە سەد لەسەد پێچەوانەیە، چونكە داعش وبەعسی و محمد جۆلانی و توركیاو سونەكان لەسەر سنورن و چاوەڕێی دەرفەت دەكەن پەلاماری عێراق بدەن، كە زۆر دوژمنی كوردن. بۆیە لەعێراق شیعەو كورد ئێستا هاوچارەنوسن، ئەگەری زۆرە بەهۆی نزیك بوونەوەی شیعەو كورد هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە كەركوك، ئینجا موچەو بودجەش لەبەردەستی شیعەی عێڕاقە كە ئەوە دۆسیەكی زۆر قورسە بۆ هەرێمی كوردستان. بەڵام دواجار نابێت نزیك بونەوەی كوردی عێراق لە شیعەی عێراق لەسەر بچوكترین مافی كوردانی رۆژهەڵات بێت. بۆ كوردی عێراق دوو ئێران هەیە، یەكەم شیعەی عێراق كە وەلائیان بۆ ئێرانەو فەرمانی لێوەردەگرن. دووەم دەوڵەتی ئێران خۆی كە دژی ئەمریكایەو لەگەڵی لەشەڕدایە.
لەم هاوكێشەیەدا یەك ئەمریكامان هەیە كە دژی هەردوو ئێرانەكەیەو تەنانەت رێگا نادات لەبەر ئێران نوری مالكی ببێتەوە سەرۆك
وەزیران. كەواتە كورد بە دوو ئاراستە سیاسەت بكات ئاراستەی عێراقی و ئاراستەی ئێرانی. بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە كوردی رۆژهەڵات بچوكترین دەرفەت لە كیس نەدەن.
هەندرێن شێخ راغب: