ڕێبوار عارف:
له ڕواله‌تدا چه‌ند گه‌نجێکی بێ‌کاری شار‌و چه‌ند ده‌ستفرۆشیکی قه‌راغ شه‌قامه‌کان له چله‌ی گه‌رمی هاوینداو به زمانی به‌ڕۆژوه‌وه هه‌رچی بای سکیانه به‌هوتافکیشان خالیانکردوه به‌سه‌ر کچیکی نیمچه قول ڕوتداو په‌لکێشیانکرد به‌رده‌م دادگای سنووربه‌زاندنی داب و نه‌ریته‌کان و سه‌وابته‌کانی ئیسلام، بۆیه له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌بێت ئه‌و دیوه‌زمه‌بیت له‌سه‌ر سنگی نیوه‌ی کۆمه‌ل مۆلبخوات و بتوقینیت، که ره‌نگه تائیسته‌ش هیشتا قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر فه‌توای تیرۆری که‌س نه‌بیت و پیویست ’’به‌هیچ هاتوهاورایک نه‌کات’’. به‌لام له ڕاستیدا هێماکانی پشت ئه‌م نماییشه ره‌نگدانه‌وه‌ی کیشمه‌کشیکی گه‌لیک گه‌وره‌تری نیوان بزوتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ئه‌مرۆی کوردستانه‌و له خویندنه‌وه‌ی روکه‌شیانه‌ی سه‌رشه‌قام و نیو مه‌حفه‌لی رۆشنبیرانی بندیوار گه‌لیک مه‌ترسیدارترو ئامانجدارتره!
به‌پیچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و لیکدانه‌وانه‌ی که له‌مباره‌وه ده‌کریت، ئه‌وه ته‌نیا هێرش نه‌بوو بۆ کچێک، هێمایه‌که بۆ شه‌ڕێکی گه‌وره‌ترو په‌رچه‌کرداریکیشه دژ به‌و سه‌نگه‌ربه‌ندیه‌ی که ئه‌مڕۆ له‌مه‌یدنایه. ته‌نانه‌ت ئه‌وه ته‌نیا بوون و نه‌بوونی مافی پۆشین و ئازادی نمایش‌کردنی جه‌سته‌مان نیه؛ به‌ڵکو مه‌ترسی نمایشکردتی سه‌وابیته دینیه‌کان و ده‌خاله‌تکردنه له ژیانی تایبه‌تی ئینسانه‌کاندا. ئه‌وه‌ی که ڕوویدا ته‌نیا نیشانه‌ی لوتکه‌ی پاشاگه‌ردانی ئه‌م ده‌ه‌سه‌لاته‌و په‌رله‌مانه بنکه فراوانه‌که‌ی نیه، به‌ڵکو نامۆبوونی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌مینه‌کانی مه‌مله‌که‌ت و یاسا‌و ڕێسایه له‌باره‌ی ئه‌منیه‌تی و ئاسایشی ژیانی هاولاتیانه‌وه!
بیهێننه پێشچاوی خۆتان له ناوه‌ندی شاری سلیمانیدا ئاپوریه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به هۆتافکیشان ئاسمانی ئه‌م ناوچه‌یه بته‌نیته‌وه‌و پۆلیس وئاسایش وهێزه ئه‌منیه‌کانیش نه بایان دیوه‌و نه‌باران. کاریککیان به‌م سیناریویه‌وه نیه‌و دوورنیه وه‌ک سه‌رگه‌رمیه‌کی ئێوارانی گه‌نجانی شار ته‌ماشایان کردبێت. چیبکه‌ن ئاخه‌ر ده‌خاله‌تکردن له‌م ڕووداوانه‌دا به ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌وان نه‌زانراوه‌و فه‌رمانی له‌و چه‌شنه‌یان پینه‌کراوه. ده‌نا مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م پۆلیس وئاسایش و هێزه ئه‌منیانه نه‌بوون که له 19ی …. ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و پیاده‌ڕه‌وی هه‌ر سێکه‌سیکیان قه‌ده‌غه ده‌کردو لیکیان ده‌ترازانن. به‌ڵی ده‌شێ وابێت چونکه ئه‌و ڕۆژانه ئاسایشی شار‌و ئارامی ده‌سه‌لات وا ئیحابی ده‌کرد. به‌لام ده‌بینین ئه‌مڕۆ ته‌نیا یه‌ک پۆلیس و یه‌ک هێزی ئه‌منی له‌به‌رامبه‌ر به‌م ڕووداوه‌دا چرکه‌یان لیوه نه‌هات دژ به هوتافکێشانه، چونکه هیچ مه‌ترسیه‌کی بۆ ئه‌منی قه‌ومی و ئه‌زموونه‌که‌مان نه‌بوو. که‌واته پیده‌چێت به‌دواچوون و ڕوونکردنه‌وه‌ی هێزه ئه‌مینه‌کان وئاسایشی سلیمانی و‌هیزه‌کانی دژه تیرۆر‌و کاربه‌ده‌ستانی حکومی چاوه‌رانیه‌کی بیفایده‌بێت، جا ئه‌گه‌ر تۆ پێتوایه که ده‌بووایه یه‌که‌مین مانۆری په‌رله‌مانتاره میلیتارو چه‌کداره‌کان بۆ بلاوه پێکردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌بیت که ده‌نگی پێداوان تاقی بکرایه‌ته‌وه، ئیتر ئه‌وه خۆشخه‌یالی و گوناهی خۆته بیزانه. ئاخه‌ر ئه‌وان دابه‌شکردنی چه‌کیان بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وه‌ک داهێنانێکی نوی له قه‌له‌م ناده‌ن به‌لکو له‌راستیدا ده‌زانن کاسه‌ی سه‌بری ئه‌و خه‌لکه تاکوێ پربوو، ئه‌ی خۆ به‌چی داکوکی له‌خۆیان بکه‌ن، مه‌گه‌ر له‌بیرتان ئه‌و ڕۆژانه‌ی که ده‌یان ووت ئێمه به‌خۆین هاتوین و به‌خوینیش نه‌بیت نارۆین.
بێده‌نگیه‌کی پڕمانا!
ئه‌گه‌ر گۆمانێک له‌پشت ئه‌م ڕووداوه‌وه نه‌بێت، ئه‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌کیه‌تی زانایانه‌ی که هه‌میشه توپخانه‌که‌یان له‌حاله‌تی ئاماده‌باشدا بۆ هه‌ر ڕووداوێک که به‌رۆک به ده‌سه‌لات بگریت، بۆ هیچ پاکانه‌یه‌کی نه‌بوو بۆ لکه‌دارنه‌کردنی ’’داب و نه‌ریته ئاینیه‌کان’’. ئه‌ری به‌ڕاستی نه‌ده‌کرا که حزبه ئیسلامیه‌کان به‌هه‌مان ئاوازی ته‌بای و برایه‌تی موسلمانان قسه‌یه‌کیان بکردایه، یان ڕه‌نگه ئه‌مانه چاوه‌ڕوانیه‌کی بێهوده‌بێت له‌کاتێکدا که ئه‌و حزب و هێزانه‌ی به‌ناهه‌ق ناوزه‌د ده‌کرێن به عیلمانی له په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر ماف و ئازادیه‌کانی هاولاتیان و ڕووداوێکی گه‌وره‌ی له‌م چه‌شنه بێنه‌سه‌رخه‌ت و قسه‌یه‌ک بکه‌ن . که‌واته بۆچی هه‌موو ئه‌م حزب ولایه‌نانه‌و په‌رله‌مان وئاسایش و هێزی ئه‌منی و کاربه‌ده‌ستانی حکومی له‌مباره‌وه قسه‌یه‌کیان نه‌بوو خۆیان کرده که‌ره‌ی شه‌ربه‌ت فرۆش؟
له ڕاسیتدا ئه‌م ڕووداوه سه‌نگی مه‌حه‌کی به‌رهه‌ق بوونی ئه‌و هێزه‌یه که ئه‌مڕۆ هاتووته مه‌یدان بۆ گۆڕینی ده‌ستووری هه‌رێم به ده‌ستووریکی سیکۆلار. به‌ده‌ر له‌ویست و ئاره‌زوی ئه‌و هێزانه‌ی که پیداگری ده‌که‌ن له مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندو برگانه‌ی که تایبه‌ته به پاراستنی سه‌وابیتی ئیسلام ته‌نانه‌ت وه‌ک داهینانیکیش تۆبه به حکومه‌ته‌که‌شی ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه ئایندار بۆ پاراستنی ئه‌و دابونه‌ریتانه‌ی که ئه‌م جۆره کارنامانه به‌دوای خۆیاندادێنن. که‌واته به راستیدا ئه‌م ڕووداوه پێمانده‌لیت که ئاخۆ جه‌وهه‌رو ناوه‌رۆکی ئه‌و کێشمه‌کێشه‌ی که ئه‌مرۆو له‌م ساته وه‌خته‌دا کۆمه‌ڵگای کوردستان دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا بۆ گورینی سه‌راپای ئه‌و ده‌ستووره، کامیان ئاسایش و شارستانیه‌ت و ئینسانیه‌تی کۆمه‌لگا ده‌پاریزن؟
ئه‌گه‌ر تۆ ئازادی دینداربوون و بێ‌دین بوون به‌ڕه‌سمیه‌ت نه‌ناسیت، ئه‌گه‌ر تۆ ئازادی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ر به ڕه‌سمیه‌ت نه‌ناسیت، ئازادی جلپۆشین و شیوازه‌کانی خۆنمایشکردن به‌ره‌سمیه‌ت نه‌ناسیت، ئه‌گه‌ر ئاین ده‌ستکۆتا نه‌کریت له ده‌خاله‌تکردنی ژیانی فه‌ردی و مه‌ده‌نی هاولاتیاندا، ئه‌وا خولقاندنی ئه‌م کاره‌ساتانه ده‌بنه ڕووداوگه‌لی ڕۆژانه. چونکه له ڕاستیدا هیچ به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌دا نیه. کێ ده‌توانیت گرنتی ئه‌وه بدات، که له خوێن هه‌ڵکێشانی جه‌سته‌ی فه‌رخه‌نده‌کانی ئه‌فغانستان و تیزاب ڕژانه‌که‌ی بۆکان، له جه‌رگه‌ی شاری سلیمانیدا چه‌ند باره نابێته‌وه. مه‌گه‌ر هه‌ر له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌دا نه‌بوو که له مالپه‌ری ڕۆژ گوڵدا، فتوای تیزاب کردن به‌ده‌مووچاوی گونا سعیدی هه‌لسوراوی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخواز‌و به‌رابه‌رخوازی بلاوکرایه‌وه، ئه‌ی کوا به‌دواچوونی ده‌سه‌لات و لێپێچینه‌وه‌ی له‌و که‌ناله ڕاگه‌یاندنانه‌ی که تیدا ژه‌هری تێزاب ڕاژاندن بلاوده‌که‌نه‌وه. ئاخه‌ر شه‌رمه بۆ ئه‌و پۆلیس و ئاسایش و ده‌سه‌لات و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌ی که ڕۆژانه تیرۆری گه‌نجانێک ده‌که‌ن که له‌به‌ر بی‌کاری و هه‌ژاری و نه‌داری په‌نا بۆ دزی کردن ده‌به‌ن بۆ بژوی ژیانیان و ده‌یانهێننه سه‌ر شاشه‌ی ته‌لفزیونه‌کان و که‌سایه‌تیان ورد ده‌که‌ن و پاکانه‌یان پێده‌که‌ن و تیرۆری که‌سایه‌تیان ده‌که‌ن، که‌چی نه‌ک هه‌ر له‌به‌رابه‌ر به ئاسایشی هاولاتیان و فتوای گۆنا سیعده‌کان بیده‌نگین، به‌لکو له ماوه‌ی چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ک نه‌مابینی ته‌نیا بۆ یه‌ک جار ئاماژه‌یه‌ک به‌کارنامه‌ی دژه راسته‌قینه‌کان و حه‌په‌لوشکه‌ره میلیاردیره‌کان بکات که هه‌ر رۆژه له‌م وه‌زاره‌ت و به‌ریوه‌به‌رایه‌تی و له مه‌کته‌بی سیاسی و له ئورگانه جواروجۆره‌کاندا خه‌ریکی سه‌رقه‌بلاندن و دیژه‌به‌ده‌رخونکردنی ملیاردها ملیارد دۆلاره‌کانن و له‌باشترین حاله‌تدا وه‌ک مانیشتیک له‌سه‌ر دیارنه‌مانی ده ملیون دۆلاری فلانه وه‌زاره‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیلین ئه‌وه‌یه، که ئه‌م ڕووداوه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاوه‌ستانه‌وه‌و کێشمه‌کێشه‌یه که ئه‌مڕۆ له کوردستاندا به‌دیده‌کرێت له نێوان دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌کدا به‌ره‌یه‌ک که ده‌یه‌ویت ئینسانه‌کان ملکه‌چ و بێئیراده بکات له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر جۆره ده‌خاله‌تیک له ژیانی تایبه‌تیانداو ماف‌و ئازادیه فه‌ردی ومه‌ده‌نیه‌کانیان پیشیل بکات و هه‌موو ئه‌وداب و نه‌ریتیکی دواکه‌وتوانه بکه‌نه تۆپخانیه‌ک بۆ تالکردنی ژیانی هاولاتیان و پیشمه‌رجی ده‌ستووریک که به‌دلنیای له‌داهاتووتدا باجگه‌لکی گه‌لیک گه‌ورترمان لێداواده‌کات. به‌ره‌یه‌کیتر که‌خوازیاری ده‌ستووریکه که له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر ئاین و ئایدۆلۆژیایه‌کدابیت؛ ده‌ستووریک که شایسته‌ی خه‌لکی کوردستان بێت هێمایه‌ک بێت بۆ شارستانی بوونی ئه‌م کۆمه‌لگایه که ئه‌ویش له‌گره‌وی ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌ستووریکی سیکولاردایه. له‌بیرمان بیت زۆریک له‌و هیزانه‌ی که ئه‌مرۆ هینده ’’میهره‌بان و ئاشتیخوازن له په‌رله‌ماندا’’ له نه‌وه‌ده‌کاندا گورانی و مۆسیقا‌و شادی و ره‌قسو سه‌ما و ته‌نانه‌ت ریشتاشین و هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ژنیانیشان قه‌ده‌غه‌کردو ڕایانگه‌یاند که نابیت ته‌قه‌ی پێی پێلاوی ژنان بیت له شه‌قامه‌کاندا، که‌واته ئیسته تیگه‌شتن له هوتاف کیشانه‌که‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی سلیمانی هیماو په‌رچکرداریکه بۆ نیشاندانی کیشمه‌کیشی نیوان ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌ی که کۆمه‌لگای کوردستانی له‌به‌رده‌م دوو چاره‌نووسی جیاوازدا راگرتووه‌و پاش ئه‌م رووداوه گه‌لیک زیاتر کاتی ئه‌وه هاتووه که عه‌زمان جه‌زم بکه‌ین بلین به‌لی بۆ ده‌ستووریکی ییکولار له کوردستاندا!