ئه‌م كورته باسه بریتییه له رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی یه‌ك مانگی ناو دۆزه‌خی ئه‌نفال ، یه‌ك مانگی پڕ له ترس و دڵه‌راوكێ و برسێتی و ماندووبوون ، هه‌وڵم داوه هێنده‌ی بیر و خه‌یاَم هاوكاری كردبم و رووداوه‌كان وه‌ك خۆی باس بكه‌م ، گه‌لێك دیمه‌نم بینی ئێستاش كه دێته‌وه یادم دامده‌چله‌كێنێ ، هه‌ندێك دیمه‌نیش كه له ئێستا و رابردووش‌دا جێ ی شانازیمن .
بۆیه لێره‌وه ئه‌م كورته باسه پێشكه‌ش ده‌كه‌م به رۆحی هاوڕێ شه‌هیده‌كانم و بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان ، هه‌موو ئه‌و هاورێ پێشمه‌رگانه‌ی كه ئه‌و مانگه بێ دابران ببووینه یه‌ك جه‌سته ، سوپاسی هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش ده‌كه‌م كه هاوكارییان كردین و هه‌روه‌ها سلاوم ده‌نێرم بۆ خاتوو فه‌یرۆزه كه پێ ده‌چێت ئێستا خاتوونێكی ته‌واو بێ هه‌روه‌ها سوپاسی كاك شه‌مالی هاورێ عادل سه‌لیم ده‌كه‌م كه هانی دام بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌م كورته باسه و هه‌روه‌ها سوپاسی هاورێ سه‌نگه‌ر عه‌ولا حاجی ده‌كه‌م كه ناوی به‌شێك له هاورێ پێشمه‌رگه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م داستانه به هه‌ول و به‌دواداچوونی ئه‌و ده‌ست خراو و هیوادارم ئێستا ژیانێكی ئاسوده‌ییان هه‌بێت و هیوای ته‌ندروستی و ته‌مه‌ن درێژیان بۆ ده‌خوازم .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی یاداشتەکانی هاوڕێ مام خدر، لەسەر ئەو لینکەدا کلیک بکە:
karwanek ba naw dukalda-mam xdr