وەزیرێکی پێشووی هەرێم ئاشکرای دەکات، هەر وەزیرێکی حکومەت لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە بڕی 30 هەزار دۆلار و مانگانە حەوت ملیۆن 500 هەزار دیناری جگە لە مووچەکەی پێیدراوە.
عەبدولستار مەجید، وەزیری پێشوی كشتوكاڵی هەرێم، لە هەژماری خۆی لەفەیسبووک بڵاویکردەوە تەوە ئەو 30 هەزار دۆلار وەک دیاری بە وەزیرەکان دراوە و پێشبینی دەکات لەم خولەی حکومەتیش بەردەوام بێت.عەبدولستار مەجید نوسیویەتی ئەو ئامادە نەبووە ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت پێی وایە تەخشانکردنی داهاتی گشتییە.هەروەها باسی لەوەشکردووە، جگەلەو بڕە مووچەیەی کە وەزیرەکان وەریانگرتووە بڕی حەوت ملیۆن و 500 هەزار دیناری مانگانە وەک میحنە پێیاندراوە.پێدانی ئە بڕە پارەیە بە وەزیرەکانی حکومەت لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی دارایی هەرێمدابووە و مووچە خۆرانی هەرێم لە وادەی خۆیدا مووچەکانیان وەرنەدەگرت.
دەقی زانیارییەکانی عبدولستار مجید، وەزیری پێشوی کشتوکاڵ
وەزیر بەخشین و دیاریی بۆچیە ؟
لە کابینەی هەشتەمدا بەندە وەزیری کشتوکاڵ بووم، ئێستا کە کابینەی نوێ دەستبەکاربووە، هاوشێوەی ڕابردوو بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی لە بەرژەوەندی کەمینەیەک بەناوی (بەخشین و دیاریی)ـەوە ڕەنگە هەر بەردەوام بێت …
پێمخۆشە دوو نمونە باس بکەم کە لەسەردەمی وەزیری خۆمدا بووە و بە کردەیی ڕێگریم لە بەفیڕۆدان و تەخشان و پەخشانی سامانی گشتیی کردووە .
یەکەم: هەر وەزیرێک کە دەستبەکار دەبوو، بڕی (٣٠.٠٠٠) سی هەزار دۆلاری وەک (دیاری) پێدەدرا، کاتێک سکرتێری بەڕێز بهڕێوهبهری نوسینگهی بهنده پارەکەی هێنا و باسەکەی کرد، وتم “دەتوانم بیبەخشم بە خەڵک ؟” بەتایبەت کە قەیرانی دارایی سەریهەڵدابوو، موچەش دوو مانگ جارێک دابەشدەکرا .
وتیان ” نەخێر ئەوە بۆ کڕینی پێداویستی ناوماڵە” منیش ڕۆژی دواتر پارەکەم گێڕایەوە و پێموتن من پێویستم بەوە نیە و وەرگرتنی ڕەتدەکەمەوە
برای بهڕێزم كاك عبدالرحمان عبدالرحیم یش بهههمان شێوه .
دووەم: بۆ هەر وەزیرێک بەناوی (نەسریە ـ مینحە)ەوە مانگانە جگە لە موچەکەی خۆی (٧.٥٠٠.٠٠٠) ی پێدەدرا .
ئەوەندەی پەیوەندی بە منەوە هەبوو لێژنەیەکی سێ کەسیم لە وەزارەت دروستکرد بە سەرۆکایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری ژمێریاریی و دوو ئەندامی دیکە .
ڕامسپاردن کە هەر فەرمانگەیەک پێداویستییەکی هەبوو داوایلێکردن لەو پارەیە بۆی بکڕن .
دیسان لەو مینحەیە هاوکاری سەدان کەسی هەژار و نەخۆش و پێشمەرگەمان کرد، لە هەمووی گرنگتر نەمهێشتووە هیچ فەرمانبەرێکم لەو کاتە سەختەدا پێویستی بە هیچ هەبێ، هەر بەو مینحەیە .
ئێستاش بەڵگەنامە و سەرجەم داتاکاکان لە وەزارەتن و هەر ڕۆژنامەنوسێک یان کەسێک بیەوێ وردەکاریی خەرجکردنەکە بزانێ، دەتوانێ بچێت و لە ژمێریاریی داوای بکات .