لاپەڕەی سەرەکی ڕاپۆرت سۆسیالیستەکانی ئەمریکا چۆن دەتوانن ئەمجارە سەرکەوتن بەدەست بهێنن؟

سۆسیالیستەکانی ئەمریکا چۆن دەتوانن ئەمجارە سەرکەوتن بەدەست بهێنن؟

0 تێبینییەکان 93 بینینەکان
فرانک مێردن دەنووسێت:بە هەڵبژاردنی زۆهران مەمدانی (Zohran Mamdani)، ملیۆنان کەس ئیلهامیان وەرگرتووە. بەڵام هەردوو هەڵبژاردن و خەبات شێوەیان بە چەپی ئەمریکی داوە.
سەرکەوتنی زۆهران مامدانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئیلهامبەخشە بۆ سۆسیالیستەکان لە سەرانسەری جیهان. ئەوە زەبرێکی گەورەی لە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوە و نیشانی دەدات کە کاندیدێکی چەپڕەوی خاوەن پرەنسیپ دەتوانێت پشتیوانی جەماوەری بەدەستبهێنێت.
سەرکەوتنی مامدانی چاوەڕوانییەکی زۆری دروستکردووە دەربارەی ئەگەری گەیاندنی گۆڕانکاری ڕاستەقینە بۆ دانیشتووانی نیویۆرک. بەڵام هیچ گومانێک نییە کە ئەو ڕووبەڕووی گوشارێکی زۆر دەبێتەوە لەلایەن ترامپ و شوێنکەوتووانی کە بە پەرۆشن بۆ ئەوەی شکستی بهێنێت.
کەواتە، مامدانی چ ستراتیژێک دەتوانێت بگرێتەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو کۆسپانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە؟ مێژووی چەپی ئەمریکا دەتوانێت دەست بکات بە پێدانی هەندێک وەڵام بۆ ئەو پرسیارە.
مامدانی یەکەم سۆسیالیست نییە کە خۆی بۆ سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک کاندید کردبێت.
لە ساڵی 1917، مۆریس هیڵکویت (Morris Hillquit)، کۆچبەرێکی جوو، خۆی بۆ سەرۆکی شارەوانی کاندید کرد بۆ پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا (Socialist Party of America ) ئەو بە ئاشکرا باسی خواستی خۆی دەکرد بۆ گۆڕینی سیستەمی سەرمایەداری بە سۆسیالیزم و هەڵوێستێکی دژە-جەنگی پرەنسیپداری گرتەبەر.
هیڵکویت لە تەمەنی 17 ساڵیدا کۆچیکرد بۆ نیویۆرک. ئەو بوو بە بەشێک لە کۆمیونەتی گەورە و چالاکی سۆسیالیستی ییدیش. ئەو وەک پارێزەرێک کاری دەکرد، نوێنەرایەتی کرێکارە کۆچبەرەکانی لە نەقابەی کرێکاریی یەکگرتووە هیبرۆ و یەکێتی نێودەوڵەتی کرێکارانی جلوبەرگدا دەکرد.
هیڵکویت دڵنیا بوو لەوەی کە هەڵمەتەکەی چینی کرێکارانی ڕەشپێست لە نیویۆرکدا تێیدا بەشدار بێت، کە لە ئەنجامی کۆچە گەورەکەی باشووری جیاکراوەدا گەشەی دەکرد.
لە نیسانی 1917، وودرۆ ویلسۆنی (Woodrow Wilson) سەرۆکی ئەمریکا جەنگی لە دژی ئەڵمانیا ڕاگەیاند و ئەمریکا چووە ناو خوێنڕێژییە ئیمپریالیستییەکەی جەنگی یەکەمی جیهانییەوە.
هیڵکویت دژی جەنگ بوو، ڕایگەیاند کە ئەو جەنگە گۆڕەپانێکی یارییە بۆ پیشەسازگەران و ناسیۆنالیستەکان و لە هەمان کاتدا کوشتارگەیەکە بۆ کرێکاران.
هیڵکویت لە هەموو لایەکە وە ڕووبەڕووی هێرشی توند بووەوە. چینە باڵاکانی دانیشتوانی جولەکەکان لە نیویۆرک دژی ئەو کاریان دەکرد ، بە مەترسییەکیان دەزانی بۆ هەوڵەکانیان بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ چینی فەرمانڕەوای ئەمریکادا.
ئەوان هیڵکویت-یان تاوانبار دەکرد بە ورووژاندنی دژە-سیمیتیزم.
ئەندامێکی دیاری پارتی دیموکرات گوتی کە هەڵبژاردنی ئەو “گەردەلوولێک لە ڕق، ناڕەزایەتی و دژە-جوولەکەگەرایی دروست دەکات کە ڕەگەزەکەمان پێشتر لەم وڵاتەدا بەرەو ڕووی نەبووەتەوە”. تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت (Theodore Roosevelt)ی سەرۆکی پێشوو بە بریکارێکی ڕووسی و
” a Hun outside the gate”ی ناوی برد.
هیڵکویت لە هەلبژاردن نەیبردەوە. بەڵام لە هەمان ساڵدا نزیکەی دوازدە سۆسیالیست بۆ پۆستی شارەوانی و دەوڵەت لە سەرانسەری وڵاتدا هەڵبژێردران.
و هەڵمەتەکەی دڵنیا بوو کە هەزاران دەنگی چینی کرێکار و کۆچبەر لە نیویۆرک لە ژیانی گشتیدا دەیبیستن.
هیڵکویت سۆسیالیستێکی خاوەن پرەنسیپ بوو. بەڵام پێی وابوو کە تاکە ڕێگەی سۆسیالیزم پڕۆسەی هەڵبژاردنە. ئەمەش وای لێکرد کە هێرش بکاتە سەر باڵی چەپی پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا کە دەیانویست مانگرتن و تاکتیکی ملیتانتانە بەکاربهێنن بۆ لەناوبردنی سیستەمی سەرمایەداری.
ئەندامانی دیکەی پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا پابەند بوون بە پشتیوانیکردنی خەباتی کرێکاران وەک ڕێگەیەک بۆ ڕووخاندنی سیستەمی سەرمایەداری. یەکێک لە دیارترینەکانیان یووجین ڤی دێبس (Eugene V Debs) بوو.
دێبس لە ساڵانی 1870کاندا دەستی بە چالاکیی سیاسی خۆی کرد وەک دیموکراتێک. ئەو لە ساڵی 1884 بۆ ئەنجومەنی ویلایەتی ئیندیانا (Indiana state) هەڵبژێردرا. بەڵام ئەو هاوکاری کرد لە دامەزراندنی یەکێتی کرێکارانی شەمەندەفەری ئەمریکی، کە کرێکارانی گواستنەوەی ڕێکخست. ئەو سەرکردەیەک بوو لە مانگرتنی پولمان (Pullman Strike) لە ساڵی 1894، کە تێیدا زیاتر لە 250,000 کرێکار لە 27 ویلایەتدا دەستیان بە چالاکی کرد.
دێبس بەهۆی ڕۆڵی لە مانگرتنەکەدا زیندانی کرا. لە زینداندا کتێبی کاپیتاڵی کارڵ مارکسی خوێندەوە. ئەو بیری هاتەوە کە چۆن کتێبەکە ” set the wires humming in my system”. کاتێک لە زیندان هاتە دەرەوە، دێبس وازی لە دیموکراتەکان هێنابوو.
لە ساڵی 1897، دێبس ئەندامێکی دامەزرێنەری سۆسیال دیموکراسی ئەمریکا بوو کە ساڵی دواتر بوو بە پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەمریکا (SDP).
دێبس سەرکەوتوو بوو چونکە لە واقیعی دڕندانەی سەرمایەداری تێگەیشت و هەرگیز خەباتی جەماوەری نەکردە قوربانی هەڵبژاردنەکان.
دێبس لە ساڵی ١٩٠٠ وەک یەکەم کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکرات خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کرد. ناوبراو ڕایگەیاند: شانازی دەکەم کە سۆسیالیستم. ئەو ڕایگەیاند بە هەموو دڵمەوە باوەڕم بە هێزی سەرکەوتن و ڕزگاری سۆسیالیزم هەیە.”
“بەبێ سۆسیالیزم، جیهان تەنها جەنگەڵێکە و مرۆڤەکان گیانلەبەرانی کێوین کە یەکتری دەخۆن. بە بوونی سۆسیالیزم، زەوی دەگۆڕێت – دەبێتە بەهەشتێکی ڕاستەقینە”.
دێبس پێی وابوو کە هەڵبژاردنەکان دەبێت خەبات و تێکۆشانی کرێکاران لە شوێنی کاردا پەرە پێبدەن. ئەو بەردەوام بوو لە سەرکردایەتیکردنی خەباتی کرێکاران و تێکەڵاوی کردنی لەگەڵ کەمپینی هەڵبژاردنەکانی.
پارتەکەی (پارتی سۆسیال دیموکرات) دێبس لە ساڵی 1901 بوو بە پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا. ئەو چوار جار وەک کاندیدی سەرۆکایەتی پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا خۆی کاندید کرد. سەرکەوتووترین هەڵمەتی لە ساڵی 1912 بوو، کاتێک پشتیوانییەکەی بە هۆی گەشەکردن و هەلکشانی خەباتی کرێکارانەوە پەرەی سەند.
شەپۆلی مانگرتن لە ساڵانی 1909-1913 بووە هۆی زیادبوونی ئەندامێتی لە پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا کە گەیشتە 150,000 ئەندام. لەم ماوەیەدا زیاتر لە 2,000 سۆسیالیست بۆ پۆستی گشتی لەسەر پلاتفۆرمەکانی پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا هەڵبژێردران.
دێبس لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 1912دا 6%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، کە 900,000 هەزار دەنگ بوو. ئەو بە بەردەوامی دەیوت کە گۆڕانکاری لە ڕێگەی کردەوەی کرێکارانەوە دێت، و دەیگوت، ” Give me the rank and file every day in the week. When I rise it will be with the ranks “
دێبس بەهۆی دژایەتیکردنی جەنگی یەکەمی جیهانییەوە زیندانی کرا.
ئەو ڕەخنەگرێکی چالاکی دیموکراتەکان بوو، و دەیگوت “هیچ جیاوازییەک” لە نێوان ئەوان و پارتی کۆمارییەکاندا نییە چونکە ئەوان “هەردووکیان لە بەرژەوەندی خاوەندارێتی تایبەتی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردندان”.
دێبس سەرکەوتوو بوو چونکە واقیعی دڕندانەی سەرمایەداری تێگەیشت و هەرگیز خەباتی جەماوەری نەکردە قوربانی هەڵبژاردنەکان. وەک ئەو ڕایگەیاند، “هەرگیز کۆماری سۆسیالیستی بە دەنگدان ناهێننە ئاراوە.”
دێبس وەک دیموکراتێک دەستی پێکرد و لە ڕێگەی ئەزموونەکانی خەباتەوە بوو بە سۆسیالیست. بێرنی ساندەرز – کە ماوەیەکی زۆر وەک هیوای چەپی ئەمریکا سەیر دەکرا – پێچەوانەی ئەوەی کرد.
ساندەرز لە رێگەی بزووتنەوەی مافە مەدەنییەکان بە سیاسی کرا، لە بزووتنەوەی دژە-جەنگی ڤێتنامدا چالاک بوو و سەرکردایەتی خەباتی سەندیکاکانی دەکرد.
ساندەرز دەیان ساڵە پارتی دیموکرات بە “لەڕووی ئایدۆلۆژییەوە مایەپووچ” ناو دەبات و بە ڕاستی دەیگوت، ” لەناو پارتی دیموکراتدا سیستەم ناگۆڕیت.”
ئەو درێژترین ماوە ئەندامی سەربەخۆی کۆنگرێس بوو، و دواتریش وەک سیناتۆرێک.
بەڵام لە ساڵی 2016دا چووە ناو پارتی دیموکراتەوە. هەموو وزە و کاتەکەی خۆی تەرخان کرد بۆ سیاسەتی ئاسایی دیموکراتەکان. پشتیوانی لە هەڵمەتی سەرۆکایەتی شکستهێناوی هیلاری کلینتۆن کرد، و هەر ساڵی ڕابردوو بەڵێنی دا کە “هەموو ئەوەی لە توانامدا بێت دەیکەم بۆ ئەوەی دڵنیا بم کە سەرۆک بایدن دووبارە هەڵبژێردرێتەوە”.
ئێستا ئەو دووبارە سیناتۆرێکی سەربەخۆیە. بەڵام هەر هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە دیموکراتەکان “دوا هێڵی بەرگری”ن لە ئەمریکا. بە پێچەوانەی ساندەرز، پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا تێگەیشت کە سەرکەوتنەکەی پەیوەستە بە کارەکانی لە سەندیکاکانی کرێکاران و لە بنیاتنانی خەبات لە خوارەوە.
ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە بنیاتنانی ڕێکخراوی سۆسیالیستی لە ئەمریکا.
ڕۆز پاستۆر ستۆکس (Rose Pastor Stokes) ئەندامێکی سەرەکی پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا بوو کە کرێکارانی ڕێکخست. خێزانەکەی پەنابەری جوو بوون لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە هاتبوون. ئەوان گواسترانەوە بۆ ئۆهایۆ کە لە تەمەنی 11 بۆ 23 ساڵیدا لە کارگەیەکی جگەرەدا کاری دەکرد.
پاستۆر ستۆکس دەستی کرد بە نووسین بۆ ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگی جوو دەربارەی بارودۆخی ناو کارگەکە. دواتر بۆ نووسینەکانی دیکە ڕاسپێردرا و لە کۆتاییدا کاری لە ڕۆژنامەی نیویۆرک دەکرد.
لە ساڵی 1906، پاستۆر ستۆکس و مێردەکەی – میراتگری یەکێک لە گەورەترین سامانەکانی ئەمریکا – چوونە ناو پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا ئەو سامانەکەی مێردەکەی بەکارهێنا بۆ ڕاکێشانی سەرنج و گرنگیدان لە سەر بارودۆخی چینی کرێکار.
پاستۆر ستۆکس بەشدار بوو لە مانگرتنی کرێکارانی جلوبەرگی ژنان لە ساڵی 1909، مانگرتنی کرێکارانی چێشتخانە و هۆتێل لە ساڵی 1912، و مانگرتنێکی دیکەی جلوبەرگی ژنان لە ساڵی 1913.
ئەو هەروەها هەڵمەتی بۆ کۆنترۆڵی لەدایکبوون، ئازادی دارایی ژنان لە مێردەکانیان و دەستڕاگەیشتنی باشتر بە پەروەردە دەکرد.
ڕێکخستنی مێژوو لە خوارەوە گرنگە بۆ نەخشاندنی داهاتوو. دیموکراتەکان گوشارێکی زۆر دەخەنە سەر مامدانی بۆ ئەوەی سیاسەتە رادیکالەکانی کەم بکاتەوە.
ساندەرز و ئەلێکساندریا ئۆکاسیۆ-کۆرتێز چیرۆکێکی وریاکەرەوەن کاتێک ئەوانەی خۆیان بە “سۆسیالیستی دیموکراتیک” ناودەبەن هەوڵ دەدەن لەگەڵ سیستەمەکە کار بکەن. و دڵنیا دەبین کە کارگێڕیی ترامپ هەموو ئەوەی لە توانایدایە دەیکات بۆ ڕێگریکردن لە مامدانی. ئەو پێشتر هەڕەشەی کردووە کە هەموو یارمەتییە داراییەکانی فیدراڵی بۆ نیویۆرک دەبڕێت.
سەد هەزار (100,000) خۆبەخشەکەی کەمپینی مامدانی، و زیاتر لە یەک ملیۆن کەس کە دەنگیان پێدا، نوێنەرایەتی هێزێک دەکەن بۆ گۆڕانکاری.
ئەگەر تەنانەت بەشێکی کەمیش لەوان وزەی کەمپینەکەی مامدانی بگوێزنەوە بۆ خەبات لە شەقامەکان و لە شوێنی کاردا، ئەوا جیاوازییەکی ڕاستەقینە دروست دەکات. ساڵانی ڕابردوو دەیان هەزار کرێکار لە بەندەرەکان و لە کارگەکانی بەرهەمهێنان لە ئەمریکا مانگرتنیان ئەنجامداوە. شوێنی کۆبوونەوە جەماوەرییەکان بە بزووتنەوەی فەلەستین گڕیان گرتووە.
شارەکانی سەرانسەری ئەمریکا بەرگری و بەرخۆدانی جەماوەرییان لە دژی جێبەجێکردنی کۆچ و گومرگ و داگیرکارییە سەربازییە ڕەگەزپەرستانەکانی ترامپ بینیوە. ئەم نموونانە، و زۆرێکی دیکە، نیشان دەدەن کە خەڵک دەسەڵاتێکی زیاتریان هەیە لە هەر بەرپرسێکی هەڵبژێردراو.
نووسینی: فرانک مێردن (Frankie Murden)، ڕۆژنامەی کرێکاری سۆسیالیست (Socialist Worker) بەریتانیا
سەرچاوە:ناوەندی گاورباغی بۆ هزر و هۆشیاری و سۆسیالیستی

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە