39
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ ( سەعد خالید) رادەگەیەنین، یەکێک لە پێشمەرگە و کادیرە دڵسۆزەکان و جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ،کە رۆڵێکی کاریگەری هەبوو بۆ رابەرایەتی و جۆشدانی جوتیاران و زەحمەتکێشان بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئازادییەکانیان .
هاوڕێ سەعد ، بەدرێژایی تەمەنی لەپێناوی هێنانەکایەی
کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوسانەوە خەباتیکرد و هەموو تەمەنی گەنجی بەخشیە رێگای ئازادی و رزگاری خەڵکی کوردستان .
ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، بەدرێژەدان بە خەبات و رێگای ئازادی هاوڕێ سەعد بۆ هەمیشە رێزی لێدەگرین و بەڵێن دووپاتدەکەینەوە لە پشتەوەی خواستەکانی مافەکانی خەڵکئ کرێکار و زەحمەتکێشەوە، دەوەستین .
بەرز و بەرێزە یادی هاوڕێ سەعد و هەموو ئەوانەی لەپیناوی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان خەباتیانکرد .
هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
١٠\٩\٢٠٢٥