وەفدێکی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد .
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (٤\٧\٢٠٢٣) وەفدێکی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە بەرێزان د.مجید حمدامین بەرپرسی مەڵبەند و عبدالقادر هەرکی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و ئامانج عبدللە و دارا عوسمان ئەندامانی بەشی پەیوەندییەکانی مەڵبەند، سەردانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی پەیوەندییەکان بەگەرمی پیشوازیکران .
لە دیدارەکەدا بارودۆخی جیهان و ناوچەکە و کوردستان و دوائاڵوگۆڕەکانی سەر گۆرەپانی سیاسی کوردستان و عێراق خرانە بەرباس و گفتۆگۆکردن، تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە کاری هاوبەشی کوردستانی و پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا باسیان لێوەکرا .
لەکۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕێکران .