لاپەڕەی سەرەکی بیروڕا شکست و سەرکەوتن.

شکست و سەرکەوتن.

0 تێبینییەکان 112 بینینەکان
نما ناوپردانی:
بەشێکی بەیەکەوە گرێدراوی گەشتەکەن، بە دوو ئاراستەی جیاواز.
سەرکەوتن زۆرجار لەسەر ئەو وانانەی کە لە شکستەکان وەرگیراون بنیات نراوە،،،توانای خۆڕاگری لە نێو شکستەکاندا زۆر گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان. پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ فێربوون و بەرەوپێشچوون، لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی سەرکەوتنی داهاتوو.
بۆیە پيویستە فێربوون لە هەڵەکان و شکست
دەرفەتێکی ناوازە بڕەخسێنێت بۆ شیکردنەوە و تێگەیشتن لەوەی چی هەڵەیە بۆ داڕشتنی ستراتیژیەتتی داهاتوو، بۆ ئەوەی دووبارە نەبێتەوە.
ئازایەتی بەردەوامبوونی دەوێت!
وینستۆن چەرچڵ بە بیردۆزیەکی بەناوبانگ وتوویەتی “سەرکەوتن بریتییە لە سەرکەوتن لە
شکستێکەوە بۆ شکستێکی تر بەبێ لەدەستدانی جۆش و خرۆش، ئەمە جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ڕوانگەی ئەرێنی و بڕیاردانی، تەنانەت لە ئاست ئاستەنگەکاندا.
سەرکەوتن گەرەنتی نییە، بەڵام
هەڕەشەکردن و هەوڵدان ئەگەری سەرکەوتن زیاد دەکات، هەروەها ئەگەری شکستیشی لەگەڵدایە گەشتەکە خۆی بەبێ گوێدانە ئەنجام، ئەزموون و وانەی بەنرخ دابین دەکات.
سەرکەوتن یان شکست
لەڕووی ستراتیجیەوە فۆرمێکی ڕوون نیشان ئەدات، لەکاتی شکستدا مرۆڤ سەلامەتترە لەوکاتەی سەرکەوێ! چونکە لەکاتی شکست یان زەرەر بە هەموو پێوەرێک، بەخۆیدا دەچێتەوەو هەڵەکانی دەستنیشان دەکات هەمیشە بەترسەوە بڕیاردەدات، بەڵام سەرکەوتنی بەردەوام، مرۆڤ ئاڵوودە دەکات هەتا ئەگەر سەرکەوتنەکانیش ڕاست و دروستی تێدا نەبێت و بەزەبری زۆرداری بێت.
بۆیە ئاڵودەبون بە سەرکەوتنی بەردەوام بەرەو هەڵدێرت دەبات.
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە