شاره‌زایان به‌پشت به‌ستن به‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له دانیمارك هۆشدارییانداوه كه خه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگی زۆر له دوای له‌ده‌ستدانی كه‌سێكی ئازیز، ده‌بێته هۆی مردنی پێشوه‌خته.
توێژینه‌وه‌كه زیاتر له 1700 به‌شداربوی له‌خۆگرتبو كه ئه‌ندامێكی خێزانه‌كانیان له‌ده‌ستدابو، كه تێكڕای ته‌مه‌نیان 62 ساڵ بو، زۆری دڵته‌نگی و خه‌مه‌كانیان به به‌كارهێنانی پێوه‌ره‌كانی خه‌م و په‌ژاره‌ی درێژخایه‌ن (PG-13) هه‌ڵسه‌نگێندرا.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرترین ئاستی خه‌م و په‌ژاره‌ی به‌رده‌وامیان هه‌یه له ماوه‌ی 10 ساڵدا دو هێنده مه‌ترسی مردنی پێشوه‌خته‌یان هه‌یه، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی خه‌م و دڵته‌نگی كه‌متریان هه‌بوه.
دكتۆر میتی كێرگارد نیلسن توێژه‌ری سه‌ره‌كی له زانكۆی ئارهوس له دانیمارك ڕایگه‌یاندوه، توێژینه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی نێوان خه‌م و په‌ژاره‌ی توند و كێشه ته‌ندروستییه جددیه‌كان پشتڕاستده‌كاته‌وه، وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و تێكچونی ته‌ندروستی ده‌رونی، له‌وانه‌ش مه‌ترسی خۆكوشتن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌مێكی زۆریان هه‌یه له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه چاودێری وردیان بكرێت به‌تایبه‌ت گه‌ڕان به‌دوای نیشانه‌كانی خه‌مۆكی و حاڵه‌ته ده‌رونییه‌كانی دیكه، ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ پشتگیری و چاودێری تایبه‌تمه‌ند له‌كاتی پێویستدا.
توێژینه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌دواداچون بۆ به‌شداربوان كردوه و پێنج ڕێڕه‌وی جیاوازی ئه‌زمونی خه‌م و په‌ژاره‌ی ده‌ستنیشانكردوه، كه دیارترینیان ڕێڕه‌وی خه‌م و په‌ژاره‌ی به‌رده‌وامی كه‌م نیشانه بوه، كه 38%ی به‌شداربوانی له‌خۆگرتوه، ڕێڕه‌وی خه‌م و په‌ژاره‌ی توندی به‌رده‌وام، كه په‌یوه‌ندی به مه‌ترسی زیاتری مردنی پێشوه‌خته‌وه هه‌بوه .
خه‌مێكی زۆر هه‌ندێك جار ده‌توانێت ببێته هۆی نه‌خۆشی شكاوی دڵ، حاڵه‌تێكی فریاگوزاری دڵه كه له ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هۆرمۆنه‌كانه‌وه بۆ فشاری ده‌رونی دروست ده‌بێت، ده‌توانێت ببێته هۆی نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ئاڵۆزییه‌كانی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیان.