لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن وەفدێکی حزبی شیوعی سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکات

وەفدێکی حزبی شیوعی سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکات

0 تێبینییەکان 32 بینینەکان
رۆژی  یەکشەممە ٢٧-٧-٢٠٢٥ وەفدێکی باڵای حزبی شیوعی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان ئەبوو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و هیوا عومەر جێگری سکرتێر و بابا عەلی جەباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی، نەبەز مستەفا ئەندامی پەیوەندییەکان، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لەشاری هەولێر کرد.
لەلایەن مام خدر رووسی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازیکران.
لەدیدارێکی دۆستانەدا، باس لە قەیرانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا.
لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا جەخت لەسەر پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوولا کرایەوە و جارێکیتر کاری پێکەوەیی و هاوبەشی نێوان حزبی شیوعی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لەبارەی پرسە سیاسیی و چینایەتیەکان بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،دووپاتکرایەوە .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە