گۆنا سەعید:
ئیسلامیەک دەڵیت ” ئەگەر من لە مزگەوتەکان ئیمزا کۆکەمەوە بۆ دەستورێکی ئیسلامی ئەوە بە سەدان قاتی ئیوە کۆدەکەمەوە و ئێوە دەدۆڕێن. هاوڕیەکیش دەڵێت ” ئیمزا کۆکردنەوە جەکێکی دوو دەمە، ئەگەر ئیسلامیەکان لە مزگەوتەکانەوە کەمینێکی سەرکەوتوو تریان کردوو و ١٠ ئەوەندەی عەلمانیەکان ئیمزایان کۆکردەوە، چی بکەین؟”
سەرکەوتنی کەمپینی ” بەڵی بۆ دەستورێکی سێکولار و نا بۆ ماددەی ٦ ” تەنها لە ژمارەی ئەو دەنگانەدا نیە کە بۆ پشتیوانی کۆدەبنەوە .. هەرچەند ژمارە گرنگە ، بەڵام لەو گرنگتر هەیە . ئەم کەمپینە هەر لە ئیستاوە دەسکەوتی گرنگی لەگەڵ خۆی هیناوە و دهبێت ببینرێت ، بۆ نمونە :
1- ئەم پێکەوە هاتنە مەیدانەی خەڵک بۆ دەستوورێکی مەدەنی و عەلمانی ، کارکردنی دەیان کەسایەتی جالاک و هێزی سیاسی و ڕیکخراوەی مەدەنی بۆ یەک ئامانج ، کۆبونەوەی فراوانی خەڵک بە دەوری مێزەکانی واژۆکۆکردنەوە و گفت و گۆ کردنیان لەسەر دەستوور و یاسا و مافەکانیان ، رۆژ به رۆژ دروست بوونی لیژنه و گروپی پشتیوانی لهم کهمپینه له شار و شارۆچکهکانی کوردستان و هاتنه مهیدانی خهڵک هەر ئێستا دەسکەوتێکی گەورەیه. جونکە لە دەورانێک کە بی ئومێدی و بێ ئیرادەکردنی خەڵک و دۆشدامانی خەڵکی بە دیار قەیرانە یەک لە دوای یەکە ئابووری و سیاسیەکانی ئەم دەسەڵاتە ، ئومیدی بە گۆرانکاری نههێشتوه ، بۆیه ئهمه تورسکاییهکه .
2- لە دەورانێك کە هەموومان حەپەساوین بە دیار تاوانە دڕندەکانی داعش و دەمانەوێت مەترسی شەڕو تیرۆری هەرچی زیاتر لە هەرێم دوور بکەوێتەوە ، لە هەمان کاتدا ترس دایگرتووین لەو هەموو مەترسیەی فکری داعشی کە لە کوردستان بلاوبۆتەوە و گەنجەکانمان دەکاتە خۆراکی شەڕ و کێشمە کێشی دینی لە ناوچەکە ،کەمپینیکی لەم چەشنە هێز و ووزە بە خەڵک دەدات تا هەست بە ئیرادە و جورئەت و تواناکانی خۆی بکات کاتێ پێکەوە یەتە دەنگ لەسەر بابەتێکی جارەنوس سازی وەک دەستوور و لە رێگەی دەستورێکی سێکولارەوە داوای کەمکردنەوە کاریگەری فکری داعشی دەکات بەسەر ژیانی نەوەکانی داهاتویەوە .
3- ئەم کەمپینە بە شیوەیەکی کەم وێنە جۆریک لە هوشیاری گشتی ، کرانەوە و جاونەترسی ، دوباره پێناسەکردنەوەی عەلمانیەت و موناقەشەی جیاوازیەکانی نێوان دەسەلاتی دینی و عەلمانی هێناوەتە گۆڕی و کردویهتیه بابهتێکی هوشیاری گشتی.
4-ئەم کەمپینە باسی سێکولاریزم و عەلمانیەتی لە نیو نوخبەی فەیلەسوف و ڕۆشنبیر و سیاسەیەکانەوە بردۆتە نیو کۆمەڵگەوە ، جۆریک لە جەمسەرگیری هێناوەتە گۆری کە خەڵک پێو یستی پێیەتی تا هەڵویستی ڕۆشن و شەفافی خۆی دەربرێت لهبهرامبهر به داهاتووی ئهم کۆمهڵگهیه .
5- ئهم کهمپینه ئومیدێکی لای خهڵک دروست کردوه که هەڵبژاردنی بەردەم ئەو تەنها دەسەڵاتێکی دینی وەک ئێران و سعودیە و داعش نیە ، بەڵکو هەڵبژاردنی تریش هەیە لە کوردستان و دەتوانێت یاسا و دەستووری مەدەنی هەبێت که ماف و ئازادی تاکهکانی بپارێزێت . ئەم ئومێده لە سەرکەوتنی ژنان و پیاوانی کوبانی و دەرچوونی یاسای یەکسانی کانتۆنی جەزیرەوە دەستی پی کرد و ئیستا لە جوڵانەوەیەکی ئاوها فراوانی جەماوەریدا خۆی دەردەخات .
هەر ململانییەکی مەدەنیش لەسەر ئەم مەسەلەیە تەنها دەتوانێت بواری دیبەیت و پرسیار کردن و هوشیاری و گفت و گۆی زیاتر فراوان کاتەوە لەسەر ئەم بابەتانە کە ئەمە بۆ خۆی مەسەلەیەکە تا ئیستا پیاوانی ئایینی و ئیسلامیەکانی کوردستان نەیاندەویست دروست بیت ، ئاخر ئەوان نەیاندەویست خەڵک جورئەتی پرسیار کردنی هەبێت لەسهر دەسەڵاتی ڕەهای دیین لە یاسادا . ئهوهتا یهکێتی زانایان له کاتیکدا که گلهییان ههبوو لهوهی که دهسهڵات عهلمانیه و ڕهچاوی دینی زۆرینه ناکات ، کهچی ئیستا دهڵێن دهبێت دهوری دیین لهوهی که ههیه کهمتر نهکرێتهوه له دهستووردا ، ئهمه پاشهکشهیهکی گهورهیه بهو ههوڵانهی جاران ئهوان و ئیسلامی سیاسی دهیدا بۆ زیاتر کردنی دهورو دهسهڵاتی دیین له یاسادا .
دڵنیاشم کە لە دیبەیتی بابەتی و دوور لە دەمارگیری دینی ، براوە هەر ئارگومێنتی دەستوورێکی مەدەنی و سێکولار دەبێت کە مافی هاوڵاتیبوونی یەکسان بۆ هەموان دابین دەکات .
ههربۆیه ئەگەر ئەوانەی لایەنگری دەستوورێکی دینی و ئیسلامی سرف دەکەن دەیان ئەوەندەی ئەم کەمپینە واژۆکۆکەنەوە ، هێج لەم دەسکەوتانە ناگۆرێت کە بەدیهاتوون و هیشتا دێن . لەگەڵ ئەوەشدا ژمارە گرنگە ، هەربۆیە جارێکی کە بانگهوازی خهڵک دهکهم که پشتیوانی خۆیان راگهیهنن لهم کهمپینه و به فراوانی بڵاوی کەنەوە تا بگاتە لای هەر کەسێک کە خوازیاری بەشداری کردنە لەم دەنگ هەڵبڕینەدا بۆ دابین کردنی یەکسانی و ئازادی و چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ لە دەستوور و یاسادا