لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت نەتەوەیەکگرتووەکان: یەک لەسەر سێی زانایانی جیهان ژنن

نەتەوەیەکگرتووەکان: یەک لەسەر سێی زانایانی جیهان ژنن

0 تێبینییەکان 32 بینینەکان

Teacher and student in a classroom at school.

نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، یەک لەسەر سێی زانایانی جیهان ژنن، دەشڵێن: کاتێک ژنان و کچانی زیاتر بەشداری زانست دەکەن، جیهان سوود لە داهێنان دەکات.

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و کەلتووری (یونسکۆ) بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان و کچان لە زانستدا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەددا هاتووە، یەک لەسەر سێی زانایانی جیهان ژنن و زۆرێکیان بێبەشن لە درێژەدان بە خوێندنی زانست و تەکنیکی و ئەندازیاری و بیرکاری.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاتێک ژنان و کچانی زیاتر بەشداری زانست دەکەن، جیهان سوود لە داهێنان و دۆزینەوەی زیاتر دەکات و داهاتوویەکی بەهێزتر بۆ هەمووان دابین دەکرێت، هەر بۆیە با هانی کچان و ژنان زیاتر بدەین بۆ خوێندنی زانستی.

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و کەلتووری (یونسکۆ) دەلێن: داوای دەرفەتی یەکسان بۆ ژنان و کچان لە هەموو بوارەکانی زانست و تەکنیکیدا دەکەین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە