لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن شاندێکی YNDK سەردانى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانیان کرد .

شاندێکی YNDK سەردانى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانیان کرد .

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان
پێشنیوەڕۆى رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی( 23 / 12 / 2024) بەرێزان غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان-یان كرد و لەلایەن بەڕێزان (مام خدر سكرتێر و نەهرۆ عاڵڵایى و خەلیل مەحموود و قەهار عاڵایى ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و هاوڕێ سالار محمد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازیكران.
لەدیدارێکى برایانەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە روویانداوەو دێنە پێشەوە و، یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
0 FacebookTwitterPinterestEmail