کۆمپانیا نه‌وتیه بیانیه‌کان که له‌ناوه‌ڕاست‌و باشورى عێراق کارده‌که‌ن، چالاکیه‌کانیان بۆ پێشخستنى کێڵگه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانى نه‌وت به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 40 که‌مده‌که‌نه‌وه، له‌کاتێکدا چاویان له‌کارکردنه له‌که‌رتى نه‌وتى ئێران له‌ئه‌گه‌رى لابردنى ئه‌و سزا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.
له‌ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست‌و باشورى عێراق به‌ده‌یان کۆمپانیاى بیانى کارده‌که‌ن، هه‌ندێکیان بۆ ماوه‌ى زیاتر له 25 ساڵ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق ئیمزاکردوه، بۆ به‌رهه‌مهێنان‌و پێشخستنى کێڵگه‌کانى نه‌وت.
ئیبراهیم به‌حرلعلوم، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت‌و وزه له‌په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڕۆژنامه‌ى عاله‌مى عێراقى راگه‌یاند «کۆمپانیاکان له‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 30 بۆ 40 کاره‌کانیان بۆ پێشخستنى کێڵگه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان که‌مکردۆته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت به‌ره‌و که‌مکردنه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌مهێنان‌و کاره‌کانى گه‌ڕان‌و پشکنین هه‌نگاوده‌نێت له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا، به‌هۆى بونى قه‌یرانى داراییه‌وه«.
وتیشى که پلانه‌کانى پێشخستنى کێڵگه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانى نه‌وت دواده‌خرێن تا به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌بازاڕه‌کانى جیهان‌و کۆتاییهاتنى قه‌یرانى دارایی که عێراقى پێدا تێده‌په‌ڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و کارانه پێویستى به‌پێدانى موسته‌حه‌قاتى دارایی کۆمپانیاکانه‌وه هه‌یه.
ئیبراهیم به‌حرلعلوم که له‌ماوه‌ى ساڵانى 2003 بۆ 2005 وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بوو، به‌دوریزانى کۆمپانیاکان به‌ته‌واوى کاره‌کانیان له‌عێراق بوه‌ستێنن‌و وڵات جێبهێڵن، به‌وپێیه‌ى بۆ ماوه‌ى 25 ساڵى داهاتوو گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت واژۆکردوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى له‌عێراق کارده‌که‌ن په‌نا بۆ کارکردن له‌کێڵگه نه‌وتیه‌کانى ئێران نابه‌ن، ئیبراهیم به‌حرلعلوم ده‌ڵێت ئه‌و کۆمپانیایانه له‌هه‌موو شوێنێکى جیهان به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێران گرێبه‌ستى جیاوازى هاوبه‌ش‌و خزمه‌تگوزارى بخاته‌ڕوو، ده‌بێته هۆکارێک بۆ راکێشانى ئه‌و کۆمپانیانه‌و وه‌به‌رهێنان له‌کێڵگه نه‌وتیه‌کانى ئه‌و وڵاته‌دا، دواى لابردنى گه‌مارۆ ئابوریه‌کانى سه‌رى.
که‌مکردنه‌وه‌ى چالاکى پێشخستنى کێڵگه‌کان له‌ناوه‌ڕاست‌و باشورى عێراق له‌لایه‌ن کۆمپانیا نه‌وتیه بیانیه‌کانه‌وه له‌کاتێکدایه، عێراق بۆ دابینکردنى بودجه‌ى ساڵانه‌ى به‌ڕێژه‌ى زیاتر له‌سه‌دا 90 پشت به‌داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت، ساڵانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى فرۆشتنى نه‌وت بودجه داده‌ڕێژێت.
عه‌مر هیشام، شاره‌زاى بوارى نه‌وت پێیوایه، که‌مکردنه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ پێشخستنى کێڵگه‌کان کارێکى سروشتیه، به‌هۆى نزمبونه‌وه‌ى به‌رچاوى نرخه‌کانى نه‌وت‌و کێشه‌کانى نێوان وه‌زاره‌تى نه‌وت‌و کۆمپانیاکان تایبه‌ت به‌موسته‌حه‌قاته داراییه‌کانیان.
به‌وته‌ى عه‌مر هیشام، نرخى نه‌وت له‌ماوه‌ى ساڵانى داهاتودا، 70 دۆلار تێناپه‌ڕێنێت، ئه‌وه‌ش وا له‌کۆمپانیا بیانیه‌کان ده‌کات زیاتر چالاکیه‌کانیان که‌مبکه‌نه‌وه، پێشبینیشده‌کات له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتودا ئێران وه‌کو رکا‌به‌رێکى نه‌وتى عێراق ده‌ربکه‌وێت.
هه‌روه‌ها وتیشى «گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێران بۆ بازاڕى نه‌وت کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت داده‌نێت، له‌رێگه‌ى مانه‌وه‌ى نرخه‌کان به‌م نزمیه‌ى ئێستا».
له‌لایه‌کى دیکه‌وه، گۆڤارى (ئیکۆنۆمیست)ى به‌ریتانى تایبه‌تمه‌ند به‌کاروبارى نێوده‌وڵه‌تى له‌راپۆرتێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هه‌واڵى داهاتوو له‌عێراق هه‌موى خراپ نیه، سه‌ره‌ڕاى شه‌ڕى دژى داعش له‌باکورو رۆژئاواى وڵات، چونکه عێراق سێ مانگه رێژه‌یه‌کى زۆر نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڤاره‌که پێیوایه، ئه‌و ده‌ستکه‌وته نه‌وتیه‌ى عێراق «کاتى»یه، له‌بارودۆخێکدا که تێچوى شه‌ڕى داعش به‌ره‌و زیادبون ده‌چێت‌و نرخى نه‌وتیش له‌دابه‌زیندایه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌گه‌رى رۆیشتنى کۆمپانیا نه‌وتیه بیانیه‌کان که له‌عێراق کارده‌که‌ن به‌ره‌و ئێرانى دراوسێ، له‌ئه‌گه‌رى لابردنى گه‌مارۆ ئابوریه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌سه‌رى.
به‌پێی راپۆرتى گۆڤاره‌که، کۆمپانیاى لۆک ئۆیلى روسى ده‌ستیکردوه به‌جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى دروستکردنى عه‌مبارى نوێ له‌ڕۆژئاواى کێڵگه‌ى قورنه له‌به‌سره، عێراق سه‌رقاڵى جیاکردنه‌وه‌ى نه‌وتى خاوى سوک‌و قورس‌و زیادکردنى هه‌نارده‌ى نه‌وته، له‌سێ ملیۆن به‌رمیله‌وه بۆ نزیکه‌ى چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ڕۆژێکدا.
باسی له‌وه‌شکردوه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رۆژانه 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێته به‌نده‌رى جه‌یهان له‌سه‌ر که‌ناراوه‌کانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له‌تورکیا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کورده‌کان له‌ساڵى رابردوه‌وه کێڵگه نه‌وتیه‌کانى که‌رکوکیان کۆنتڕۆڵکردووه.
گۆڤاره‌که ده‌ڵێت، ره‌نگه ئه‌و بارودۆخه به‌م نزیکانه کۆتایی بێت، به‌هۆى تێچوى شه‌ڕى داعش‌و نزمى نرخى نه‌وت‌و قه‌رزه‌کانى سه‌ر عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌کێڵگه‌ى رومێله که کۆمپانیاى (بی پی) به‌ریتانى به‌ڕێوه‌یده‌بات، قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى له 3.5 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 2.5 ملیار دۆلار که‌مکردۆته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌که، کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان نیگه‌رانن له‌وه‌ى ره‌نگه میلیشیا شیعه‌کان که له‌ئێستادا دژى داعش ده‌جه‌نگن، داواى پاره‌یان لێبکه‌ن له‌به‌رانبه‌ر پاراستنیان له‌و شوێنانه‌ى کارى لێده‌که‌ن.
گۆڤاره‌که ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، کۆمپانیا نه‌وتیه گه‌وره‌کان، له‌م بارودۆخه‌ى عێراقدا، به‌په‌رۆشیه‌وه له‌ئێرانى دراوسێ ده‌ڕوانن، به‌هۆى ئه‌گه‌رى که‌مکردنه‌وه‌ى گه‌وره‌ى سزا ئابوریه‌کانى سه‌ر ئه‌و وڵاته له‌کاتى ته‌واوبونى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا.
گۆڤاره‌که له‌زاری نوێنه‌ری یه‌کێک له‌کۆمپانیا بیانیه‌کانی نه‌وت که له‌عێراق کارده‌که‌ن، ده‌ڵێت «عێراقیه‌کان هێشتا ده‌رفه‌تی پیشه‌سازی نه‌وتیان له‌ده‌ستی خۆیاندا مابوو، به‌ڵام تائێستا به‌رده‌وامی دراوه به‌وه‌ستاندنی، ئه‌مه‌ش وایکرد ئێرانیه‌کان بێنه بازاڕه‌که‌وه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ش عێراقیه‌کانی جێهێشت».
سەرچاوە :هاوڵاتی