ئه‌یوب حه‌سه‌ن
به‌كالۆریۆس له‌زانستی ئابوری‌دا
به‌هۆی جیاوازی بیر و بۆچونی ئابوریناسانه‌وه له‌سه‌رپرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ( شتنه‌وه‌ی پاره ) پێناسه‌گه‌لێك بۆ ئه‌م چه‌مكه كراوه و هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی دونیا بینی خۆی پێناسه‌ی بۆ ئه‌م چه‌مكه‌كردوه ، ڕه‌نگه وردترین پێناسه بۆ ئه‌م چه‌مكه ئه‌مه‌بێت ، بریتیه له هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی سیفه‌تی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌ده‌ست هاتوه بۆ شێوازێكی یاسایی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌و پاره‌یه ده‌ربكه‌وێت.
پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌بێته هۆی شاردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستكه‌وتون ، له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵده‌درێت سیفه‌تێكی یاسایی بدرێت به‌و بڕه پاره‌یه ، به‌پێی ڕاپۆرتێكی سندوقی نه‌قدی نێوده‌وڵه‌تی قه‌باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌ی كه به‌شێوه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره وه‌ده‌ست دێت له سه‌ر ئاستی جیهاندا له نێوان 1.6 بۆ 1.8 تریلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت ساڵانه ، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا بازرگانی كردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه برێكی باشی له‌م ژماره‌یه پێكده‌هێنا ، به‌م ساڵانای دوایی گه‌نده‌ڵی ئیداری قه‌باره‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی زیاتر كرد .
ئه‌و داهاته‌ی كه له‌م ڕێگه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت یان ئه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی بازرگانی كردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بازرگانی سێكس یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت یان له خزمه‌تگوزاری دارایی و دزین و ره‌شوه و به‌رتیل و هه‌ڵهاتن له باج دان و به‌كارهێنانی زانیاریه ناوه‌خۆییه‌كان بۆ به‌ده‌سهێنانی پاره وه به‌ده‌ست دێت .
له دیارترین ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه درا بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی شتنه‌وه‌ی پاره‌وه له ساڵی 1989 بوو كه رێكخراوێكی جیهانی له لایه‌ن حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه‌ی جیهانه‌وه دروست كرا ، به ناوی ڕێكخراوی یه‌كێـتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره (FATF ) ئامانج له دروستكردنی ئه‌م ڕێكخراوه به گژدا چونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی دراو بوو له جیهاندا .
ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ك مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆی جومگه ئابوریه‌كان وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت ، كاریگه‌ری ڕاسته‌وه‌خۆی ده‌بێت له سه‌ر بازاڕی نه‌ختینه‌یی و گه‌شه‌ی ئابوری و هه‌روه‌ها گاریگه‌ی نێگه‌تیڤیشی ده‌بێت له‌سه‌ر لاوازكردنی تواناكانی ده‌وڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا ئابوریه گشتی یه‌كان و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری خراپییش ده‌بێت له‌سه‌ر لاواز بونی كێبڕكێ و دروستبونی پشێوی له نێو دابه‌شكردنی ده‌رامه‌ت و سامان له نێو خۆی ئابوری‌دا .
له دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه و كرانه‌وه‌ی هه‌رێمیش به ڕوی جیهاندا و كرانه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێم و چونه پێشه‌وه‌ی هه‌رێم له ئابوری‌دا ، ئیتر پرۆسه‌ی تاوانكاری سه‌ركرده كوردیه‌كان به‌رامبه‌ر به ئابوری هه‌رێم گه‌وره تر بوون ، ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمدا و به‌قاچاخفرۆشتنی به وڵاتانی ده‌راوسێی هه‌رێم و دیارنه‌مانی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌و بواره‌دا ده‌ست كه‌وت ئیتر گومانی نه هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه سیاسی كورد خه‌ریكی پرۆسه‌ی تاوانكردنی ئابوری نه‌بێت ، دواتر له جه‌نگی داعشدا به‌شێكی سه‌ركرده حیزبی و حكومیه‌كانی هه‌رێم له رێكه ئاڵوێركردنی نه‌وت و به‌نزین و غاز له‌گه‌ڵ داعشدا و بونی چه‌ند بازرگانیه‌كی نهێنی ئیتر پرۆسه‌ی هاوكاری كردن و پاره‌داركردنی داعش ده‌ستی پێكردن ، به‌هه‌ربارێكدا بێت ئه‌وه تاوانێكی تره .
كه وابوو له ترۆكی ده‌سته‌ڵاته‌وه تا كه‌مترین ده‌سته‌ڵات كه هه‌بێت یان پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌كه‌ن یان هاوكار و فریادڕه‌سی ئه‌وانه‌ن كه خه‌ریكی وێران كردنی ئابوری نیشتیمانن ، شتنه‌وه‌ی پاره له سه‌ر ئاستی جیهاندا وه‌ك تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌ناسرێت ، به پێی یاسایی ژماره 93ی ساڵی 2004 عێراقی كه یاسای به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره یه ، هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره‌یه بدات كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستی كه‌وتوه وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له هه‌رێمدا به دوو جۆر ئه‌نجام درا یان ئه‌وه بوو هه‌ر زو ئه‌و پاره‌ی كه به ره‌شوه و به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی ده‌ست كه‌وت له ناوخۆدا به سانایی سپیكرایه‌وه ، به‌شێكی تریش هه‌واڵه‌ی وڵاتانی بیانی كرا تا له‌وێی سپیبكرێته‌وه و سه‌ر چاوه‌ی ئه‌و لێشاوه پاره‌یه ون بێت ، ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی و په‌رله‌مان و هه‌رچی تر كه‌هه‌یه ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م مافیایانه‌ی حوكمه‌ت و حیزب نایه‌ن ، هه‌رچیه‌ك به‌لای تاوانی ئابوری و سپیكردنه‌وه‌ی درا و ئابوری ڕه‌ش و ناڕه‌سمیدا لار ده‌بێته‌وه به‌شێك له سیاسیه‌كانی هه‌رێم به هاوكاری پۆسته‌كانیانه‌وه پێوه‌ی خه‌ریك ده‌بن تا قه‌باره‌ی سه‌رمایه‌كه‌یانی پێ زیاتر بكه‌ن .
ئه‌وه‌ی پێویسته كه بكرێت پێداچونه‌وه‌یه‌كه به یاسای به‌گژداچونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی درا و له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و دروستكردنی دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به گه‌نده‌ڵی ئابوری و پرسه ئابوریه‌كان و به رێبه‌ڕایه‌تی كردنی كه‌سانی پسپۆڕ ، له‌ودیوی ئه‌و دونیا ئابوریه شێواوه‌ی هه‌رێمه‌وه ئه‌م ده‌ستانه‌ی كه ئابوری وشك ده‌كه‌ن ده‌بینرێت و هه‌میشه خه‌ریكی دادۆشینی ئابوری هه‌رێم بوون .