سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له رابردودا زیاتر له 100 كه‌س له به‌رپرسانی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و ژماره‌یه‌كیش ره‌وانه‌ی دادگاكان كراون، كه ئه‌وه خاڵێكی گرنگه، به‌ڵام “به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی راگرتنی حوكمه‌كانه كه پێموایه له‌ناو رای گشتیدا مه‌فهوم نییه و تێناگه‌ین لێی”.
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی وتارێكدا له‌كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به سیستمی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند، “پرسی گه‌نده‌ڵی له ئێستادا چاوێكی زۆری له‌سه‌ره و تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی تاوانن ده‌رحه‌ق به خه‌ڵك و هه‌ر تاوانێكیش ده‌رحه‌ق به مافی گشتی بكرێت هه‌مو خه‌ڵك لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، بۆیه پێویسته پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كان خێراتر بكرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م لێكۆڵه‌ری هەیە و پڕۆسه‌ی قورسی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی بەڕێوەدەبات كه ته‌نها 21 لێكۆڵه‌ر له به‌رامبه‌ر كه‌رتی گشتی كه زیاتر له 800 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه، ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌مه به‌ڵكو ده‌بێت لانیكه‌م پێنج هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌مو ناوچه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هه‌بێت و كاری خۆی بكات.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی باسی له‌وه‌شكرد، “ساڵانه له نێوان 200 بۆ 230 دۆسیه لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا ده‌كه‌ین به‌ڵام پێموایه ئه‌گه‌ر ساڵانه 10 بۆ 15 دۆسیه یه‌كلایی بكرێنه‌وه و سزای توندی تیایدا ده‌ربچن ئه‌وا به‌دڵنیایی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه‌متر ده‌كات”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “پرسیاری ئه‌وه‌مان لێده‌كرێت كه بۆچی هیچ به‌رپرسێكی باڵا سزا نادرێت؟ یاخود ئایا هیچ كه‌سێك نییه به‌رپرسی باڵا بێت و دۆسیه‌ی له‌سه‌ر بێت؟ به‌ڵێ هه‌یه و له رابردودا زیاتر له 100 كه‌س له به‌رپرسانی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و ژماره‌یه‌كیش ره‌وانه‌ی دادگاكان كراون، كه ئه‌وه خاڵێكی گرنگه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی راگرتنی حوكمه‌كانه كه پێموایه له‌ناو رای گشتیدا مه‌فهوم نییه و تێناگه‌ین لێی”.