خانمە گۆرانیبێژ، شاناز زاهیر لە 8ی مارس گۆرانی “شەرەف” بڵاودەكاتەوە و پێشكەشی خانمانی دەكات.
شاناز زاهیر لە كەناڵی یوتیوبی نەوید زەردی كلیپی “شەرەف”ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەم گۆرانییە پێشکەشی هەمو کچان و ژنانی نیشتیمانی دەکەین.
وتیشی، “شەرەف” لە شیعرە بەهێزەكانی ڕەنج سەنگاوی و لە میلۆدیەکی جوان و تایبەتی نەوید زەردییە و ئەڕێنجە نایابەکەی ئەفشین شوکری ئەنجامیداوە، لە دەرهێنانی زانیار فەتاحە.
ئاماژەی بەوەشكردبو، دەبێتە شاکارێک کە نەک تەنها بۆ مێژوی هونەری خۆم بەڵکو بۆ مێژوی هونەری کوردی دەبێتە جێی شانازی.
ئەم گۆرانیەی شاناز دەبێتە یەكەمین بەرهەمی ئەمساڵی كە بە تەنها بڵاویبكاتەوە، لە كۆتایی ساڵی رابردو دوای ماوەیەكی زۆر لە دابڕان بە بەرهەمی “فڕین و دەرفەت”ەوە گەڕایەوە و گوێگرێكی زۆری هەبو، دواتریش دوێتێكی لەگەڵ نەوید زەردی بڵاوكردەوە.