لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌

موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان
سێ حزبی چه‌پ بۆ رۆژی جیهانی كرێكاران:
🔻 موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌
(
راگه‌یه‌ندراوی لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان (حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان- بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان- حزبی شیوعی كوردستان) به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكارانه‌وه‌:
🔹 بەدەنگی بەرز ئەو نادادییە شەرمەزار دەكەین كە جەماوەری گەلی كوردستان بەهەموو پێكهاتەكانیان دووچاری هاتوون، لەئەنجامی شكستی سیاسەتی ئابوری و دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
🔹 سەركۆنەی سیاسەتەكانی حكومەتی ئیتحادی و نوخبەی سیاسی دەكەین كە لەڕێگای (دەوڵەتی قوڵەوە)، دەیانەوێ گەلی كوردستان تەپەسەر بكەن و لە ئایندەی خۆیان بێ ئومێدیان بكەن.
🔹 جێگای داخە یەكێك لەو یاسانە، كە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن دادگای ئیتحادی پەكخرا یاسای كاری نوێ بوو، كە لە ستانداردی جیهانی نزیك كەوتبۆوە هەرچەندە هەندێك تێبینمان لەسەری هەبوو. ئەمەش زیانیكی گەورەی نوی بوو دژ بە بەرژەوەندی كرێكاران.
🔹 مسۆگەركردنی دابەشكردنی موچە لەكاتی خۆیدا‌و هەوڵ نەدرێت وەكو كارتی فشارو دەستەمۆ بەكار بهێنرێت، چونكە ئەوە مافە هەورەها گەڕاندنەوەی پاشكەوتی ئەو موچانەی كە بەهۆی ململانێی سیاسی لەنێوان بەغدا و هەولێر كەرتی موچەخۆرانی كوردستانی لێ بێبەش كراوە.
🔹 نەهێشتنی بێكاری‌و رەخساندنی هەلی كاری یەكسان ‌و دابینكردنی بیمەی بێكاری‌و تەندروستی ‌و كۆمەڵایەتی و دیاریكردنی لایەنی كەمی كرێ‌ كە لە 700 هەزار دیناری عێراقی كەمتر نەبێت.
🔹 دەستەبەری كارو ژیانی كرێكاران بكرێت.
🔹 سەلامەتی پیشەیی كرێكاران و دابینكردنی هۆیەكانی خۆپارێزی لەشوێنی كار بەرپرسیارێتی حكومەت‌و كۆمپانیاكانە.
🔹 رێگەگرتن و نەهێشتنی جیاكاری لە نێوان كرێكاری ژن و پیاو ‌و گێچەڵی سێكسی.
🔹 دابینكردنی مافی (مۆڵەتی دایكایەتی) بۆ كرێكارانی ژن، رێگاگرتن لەكارپێكردنی منداڵان.
🔹 كاراكردنەوەی سەندیكای كرێكاران و رەخساندنی فرەیی و ئازادی خۆ رێكخستن.
🔹 سندوقی خانەنشینی و زەمانی كرێكاران كارا بكرێتەوە.
🔹 هەوڵی جدی بدرێت بۆ ئەوەی یاسای كاری نوێ لە هەرێمی كوردستان كارا بكرێت رێنمایی بۆ دەربكرێت، دوای ئەوەی بەهۆی بڕیاری مەحكەمەی ئیتحادی پەكخراوە.
🔹 پاراستنی ژینگەی كوردستان بەرپرسیارێتی حكومەتەو لەمباریەوە چاوچنۆكی كۆمپانیاكان كۆتایی پێبهێنرێت.
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە