به‌پێی راپۆرت و ئاماره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له نێوان ساڵانی 2006 تا 2017 له جیهان 1010 رۆژنامه‌نووس كوژراون. رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی بی‌سنوور له خستنه رووی ئاماری 9 مانگی ساڵی 2018 رایگه‌یاند “56 رۆژنامه‌نووس كوژراون، 12 دۆسیه‌ی كوشتنی دیكه‌ی رۆژنامه‌نووسان له ژێر لێكۆلینه‌وه‌دان”.
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له په‌یامی پێنجه‌م ساڵ یادی رۆژی جیهانی كۆتاییهێنان به ده‌ربازبوون له سزا وتی “ژنانی رۆژنامه‌نووس زیاتر به ئامانج ده‌كرێن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و راپۆرتانه نا كه ئاماده‌ی ده‌كه‌ن به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی مێن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گرێته‌وه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ده‌ستدریژی سێكسین”.
ئه‌میندار وتوویه‌تی “له‌م ساڵدا 88 رۆژنامه‌نووس كوژراون، له هه‌ر 10 دۆسییه‌یه‌كی كوشتنی رۆژنامه‌نووساندا 9 یان یه‌كلا ناكرینهوه و به‌بێ سزا تیده‌په‌ڕن”.
نه‌خشه‌ی دابه‌شكاری رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور، رێژه‌كانی كوشتنی رۆژنامه‌نووسانی له جیهان به‌م جۆره دابه‌شكردووه: 33% له وڵاتانی عه‌ره‌بی، 26% له ئاسیا، 22% له ئه‌مریكای لاتین و ده‌ریای كاریبی، 11% له ئه‌فریقیا، 4% له ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و 2،5% له ئه‌وروپای رۆژئاوا و ئه‌مریكا.
كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سویدی كیم وول و رۆژنامه‌نووسی بولغاری فیكتوریا مارینوڤا پرسی كوشتنی رۆژنامه‌نووسانی ژنی له په‌نای ئامرازه‌كانی تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی و پاشان كوشتن، له ماوه‌ی دوو ساڵدا زیاتر خستۆته به‌رباس.
گرووپه تێوهگلاوهكانی ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كان و حكومه‌ت و گرووپه مافیاكان له چه‌ند ساڵی رابردوودا به باشی سوودیان له به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بینیوه به ئامانجی ئاراسته‌كردنی هێرشی كه‌سی و ناوزڕاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی سێكسی بۆسه‌ر ژنانی رۆژنامه‌نووس له‌و وڵاتانه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییان و سه‌روه‌ری یاسایان تیادا لاوازه. له هه‌رێمی كوردستان-یش به‌ڵگه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن به‌هاوكاری هه‌ندێك له ده‌زگا ئه‌منییه حیزبییه‌كان و مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی حیزبه باڵاده‌سته‌كان له‌و جۆره هێرشانه به‌شێوه‌یه‌كی ئامانجدار كاریان له‌سه‌ر كراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له جیهان كوشتنی رۆژنامه‌نووسان له ناوچه‌كانی شه‌ڕ و ئه‌و وڵاتانه زیاترن كه پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسییان تیادا لاوازه، له هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌كانی حكومه‌ت بۆ بوونی میدیای ئازاد و پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی، به‌ڵام زۆرینه‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوژراو له پێش چاوی دایكیان یان ماڵه‌كانیان و كۆمه‌ڵگا بردراون و پاشان كوژراون، وه‌ك سۆرانی مامه‌حه‌مه و عه‌بدوستار تاهیر شه‌ریف له كه‌ركوك، سه‌رده‌شت عوسمان له هه‌ولێر، كاوه گه‌رمیانی له كه‌لار و ویداد حوسێن له دهۆك و ئالۆزی رووداوی كوشتنی رۆژنامه‌نووس شوكری زه‌ینه‌دین رێكانی.
شێوه‌ی داپۆشینی كرده‌ی تاوانه‌كان به جۆرێكن ده‌سه‌ڵاتی باڵاده‌ستی حكومه‌ت نه‌ك هه‌ر هاوكار نه‌بوون له ئاشكرا كردن و دۆزینه‌وه‌ی بكوژان و گه‌یاندنیان به سزای یاسایی، به‌ڵكو حكومه‌ت سه‌ره‌ڕای بریاره‌كانی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیانه، به‌ڵام ئه‌نجامیان نه‌بووه.
به‌پێی پێشینه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و لێكۆلینه‌وانه‌ی له لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان و كه‌سایه‌تییه حیزبییه‌كان پێش كوشتن‌یان ئاراسته‌یان كراوه و دواتر له شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تاوان هاوكاری كراون، خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوژراو حیزبه باڵاده‌سته‌كان و حكومه‌تیان له ئه‌نجامدانی ئه‌و دۆسیانه تاوانباركردووه.
ده‌ربازبوونی تاوانبارانی رۆژنامه‌نووس كوژ له سزای یاسایی، بۆته هۆكاری ده‌رخستنی راسته‌وخۆی لاوازی پێگه‌ی دادگاكان و پۆلیس له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگاكانی ئاسایش، هاوكات هێزی به‌رده‌وامی به تاوانباران و گرووپه تاوانكارییه‌كان به‌خشیوه به‌رده‌وامبن له ئه‌نجامدانی تاوان و ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا بۆته مایه‌ی ناسه‌قامگیری و دروستكردنی ترس له لای هاووڵاتییان، ژینگه‌یه‌كی نا ئارام و دوور له ئازادی ده‌ستخستنی زانیاری و ئازادی راده‌ربڕین و چاودێریكردنی سیسته‌می حوكمڕانی لێ به‌رهه‌مهاتووه.
بوونی هه‌ڕه‌شه و شێوازه‌كانی تری ده‌ستگیركردن و مه‌ترسی له‌سه‌ر كار و ژینگه‌ی رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ربازبوونی پێشێلكاران و تاوانباران له سزا، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م میدیا حیزبییه‌كان و كه‌سایه‌تییه حكومی و حیزبییه سه‌رمایه‌داره‌كان كردۆته‌وه تاوه‌كو ببنه خاوه‌ن میدیایه‌كی ئاراسته‌كراوی وا له كاتی كوشتنی رۆژنامه‌نووساندا دۆسییه‌كانی كوشتن به‌لاڕێدا به‌رن و تۆمه‌تباران بپارێزن.
نیاز عه‌بدوڵڵا: