
بەرهەمی (منداڵ) کارێکی نوێی لەیلای فەریقییە، کە بەشێوەی ڤیدیۆ گرافیک بڵاویکردۆتەوە، به‌رهه‌مه‌كه‌شی پێشكه‌ش كردوه به هەموو مناڵانی كورد كە ئازادیەكانیان دەكوژن و خەونەكانیان لێ تێكدەدرێت.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی له‌یلا له شیعری دكتۆر ئاراس عهبدولكهریمە و ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیره.
لەیلای فەریقی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، خوشكی گۆرانیبێژی كۆچكردوو (مه‌رزییه فه‌ریقی)یه، و ئێسته له سوید ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ساڵی (٢٠١٧) كلیپی گۆرانی (منیش لێره‌م)ی بڵاوكرده‌وه، یه‌كه‌م ژنه گۆرانیبێژی كورد بوو كه گۆرانی دوێتی كوردی و عه‌ره‌بی وتووه، گۆرانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی ناسراوی عه‌ره‌ب (عه‌لی حه‌جار) وتووه و كلیپی بۆ كردووه.
لەیلا خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می تایبەت بە خۆیەتی، ساڵانێكی زۆره له بواری هونه‌ریدا كارده‌كات، گوێگری تایبه‌ت به ده‌نگی خۆی هه‌یه.